دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەكرێت

مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت

K24 - ھەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان و رۆژی سێشەممە مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

لە راگەیاندراوێكدا وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: "ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ به‌روارى 24/5/2016 ده‌ست ده‌كرێت به‌ دابه‌ش كردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌".

زیاتر لە دوو ساڵە بەھۆی شەڕی داعش و بڕینی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان لە لایەن حكوومەتی عێراقەوە، بەردەوام مووچەی مانگانەی فەرمانبەران دوا دەكەوێت، لە سەرەتای ئەمساڵەوە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە سیستمی پاشەكەوت مووچە بە فەرمانبەران دەدات، بەڵام ھێشتا نەتوانراوە مووچە لە كاتی خۆیدا بەسەر فەرمانبەران دابەش بكرێت، بەرپرسانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانیش رایدەگەیەنن كە داھاتی ھەرێمی كوردستان كەمتەرە لە خەرجییەكان، چونكە ئێستا جگە لە خەرجییەكانی دیكە شەڕی داعش كاریگەری كردوەتە سەر دۆخی ئابووریی و دارایی.