سوپای پاسداران: ئەمەریکا ناچارە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەجێ بهێڵێت

"ئەمەریکییەکان لە ناوچەکەدا لەژێر گوشاری سیاسیی و گرووپەکانی موقاوەمەدان"
حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران
حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران

K24 - هەولێر

فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند "ئەمەریکا ناچارە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەجێ بهێڵێت.

حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا بە کەناڵی 2ی فەرمی وڵاتەکەی راگەیاندووە "ئەمەریکا ناچارە هەنگاو بە هەنگاو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەجێ بهێڵێت، لە ئەفغانستان دەستیکردوە بە کشاندنەوەی بەشێک لە هێزەکانی، ئەمەش خواست و ئیرادەی خەڵکی ئەو وڵاتانەیە، کە ئەمەریکا ساڵانێکە وڵاتەکانیانی داگیرکردووە".

فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژەیداوە "ئەمەریکییەکان لە ناوچەکەدا لەژێر گوشاری سیاسیی و گرووپەکانی موقاوەمەدان، وەک ئەوە لە عێراق بەدی دەکرێت".