پێشبینی ده‌كه‌ی له كوێ بكه‌وێته خواره‌وه؟
K24 - هه‌ولێر:
هه‌فته‌ی رابردوو، چین مووشه‌كێكی 27 هه‌زار و 500 كیلۆیی ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد، دواتریش وا راگه‌یه‌ندرا، كه مووشه‌كه‌كه له كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه و به گوێره‌ی ئاژانسه‌كانیش له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌كه‌وێته خواره‌وه.
لۆنگ مارچ 5بی، كه به چینی "چانگ ژینگ 5بی"ی پێده‌گوترێت، مووشه‌كێكی زه‌به‌لاحی چینییه، كێشه‌كه‌ی 27 هه‌زار و 500 كیلۆیه و نزیكه‌ی 30 مه‌تر درێژه، له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیای چینییه‌وه دروستكراوه، دوای 492 چركه، گه‌یشتووه‌ته سه‌ر خولگه‌ی دیاریكراوی خۆی له ناو وێستگه‌ی ئاسمانی زه‌وی له سه‌رووی به‌رگه‌هه‌وای هه‌ساره‌كه‌مان.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی، مووشه‌كه‌كه به ئاراسته‌ی 41.5 پله بووه، به باكووری ئاسمانی نیویۆرك، مه‌درید، بیجینگ/ په‌كین، چیلی، ویڵینگتۆنی نیوزیلاند به دووری جیاواز له زه‌وییه‌وه تێپه‌ڕ ده‌بێت و ئه‌گه‌ر هه‌یه له هه‌ریه‌كێك له‌و خاڵانه بگه‌ڕێته‌وه ناو به‌رگه هه‌وای زه‌وی و بكه‌وێته خواره‌وه.
كه‌ناڵی سكای نیوزی ئیماراتی بڵاویكردووه‌ته‌وه، مووشه‌كه به ئاسمانی سووریا و میسر و تونس‌دا تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك باسی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه، مووشه‌كه‌كه به ئاسمانی عێراقدا تێپه‌ڕبووبێت.
جۆناتان ماكدۆوێڵ، چاودێری تایبه‌ت به مووشه‌كه‌كانی بۆشایی ئاسمان، به ئاژانسی سپه‌یس نیوزی رایگه‌یاند، (لۆنگ مارچ 5بی) چواره‌م گه‌وره‌ترینی ئه‌و مووشه‌كانه‌یه كه ئاراسته‌ی بۆشایی ئاسمان كرابێت و له كۆنتڕۆڵ ده‌رچووبێت، كه پێشبینی ده‌كرێت جارێكی دیكه‌ش بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر زه‌وی.
مایك هۆوارد، گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا، له هه‌وڵی دیاریكردنی شوێنی مووشه‌كه‌كه‌دان، به‌ڵام تا مووشه‌كه‌كه نه‌گه‌ڕێته‌وه ناو به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی، ناتوانرێت شوێنه‌كه‌ی دیاری بكرێت، پێشبینیش ده‌كه‌ن 8ی مانگ مووشه‌كه‌كه بێته‌وه ناو به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی.
لوقمان، حه‌وێز، ئەندامی کۆمەڵەی فه‌له‌كناسی لە تێکساس رایگه‌یاندووه، لە ڕاستیدا لەم گەشتەدا کە ئامانج لێی هەڵدانی پارچەی یەکەمی وێستگەی ئاسمانی چینی Tianhe بوو، چین ڤێرژنێکی تایبەتی لەم مووشەکە Long March 5B بەکارهێنا، کە تەنیا لەیەك بەش پێکهاتبوو لەگەڵ چوار بووستەر کە بەتەنیشتەکانیەوە لكێنرابوون.
روونیشی كرده‌وه، ئەو بەشە سەرەکییە Core Stage درێژییەکەی نزیکەی 30 مەترە و تیرەکەی 4 مەتره، لەبەر ئەوەی پێویست بوو تەنیا یەك بەشی زۆر بەرزتر بێتەوە لە 100 کیلۆمەتر بۆ گەیاندنی وێستگەکە بۆ خولگەکەی خۆی کە نزیکەی 370 کیلۆمەتر بەرزە.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، لەبەر ئەوەی هیچ پارچەیەکی ئەم مووشەکە چینیە دیزاین نەکراوە بۆ هاتنه‌خواره‌وه‌ی له‌و به‌رزاییه زۆره له‌ڕێگه‌ی كۆنترۆڵه‌وه، هه‌روه‌ها لەبەر ئەوەی مووشەکەکە بە خێراییەك گه‌یشتووه، کە پێی دەگوترێت خێرایی خولگەیی Speed Orbital، بۆیە یەکسەر و بەخێرایی بەرنابێتەوە سەر زەوی و بۆ تەنێکی له‌م شێوه‌یه ماوەی چەند رۆژێك تا چەند هەفتەیەکی پێویستە.
دووری و خولگەی ئەم قاوغە مووشەکە بە دەوری زەوی جێگیر نییە و گۆڕاوە، یەکسەر دوای تەواوبوونی هەڵدانەکە پێنجشەممەی رابردوو بەرزییەکەی لە نێوان 170 و 372 کیلۆمەتر بوو، رۆژی 4ی مایس بەرزییەکەی لە نێوان 162 و 306 کیلۆمەتر بوو، ئێستا تادێت لە نزمبوونه‌وه‌یه، دوای ئەوەی بەرزییەکەی دەگاتە نێوان 80 بۆ 120 کیلۆمەتر خێراتر نزم دەبێتەوە، لە بەرزی 80 کیلۆمەتر بەرەوخواریش بەهۆی لێخشاندنی هەوا زۆر گەرم دەبێت، لە دەوروبەری بەرزی 50 کیلۆمەتریش لەبەر زۆری هێزی لێخشاندن زۆر گەرمتر دەبێت تا ئاستی توانەوە و ئیدی پارچە پارچە دەبێت و بەشێوەی بڵێسەی ئاگر ئەو پارچانە دەبینرێن و دێنە خوارەوە.
ئه‌و گه‌ردوونناسه كورده، ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، لەبەر ئەوەی بزوێنەرەکانی قورس‌تر و ڕەقترن لە قاوغەکە بۆیە چاوەڕوان دەکرێت لایەنی کەم پارچەی ئەو بزوێنەرانە بگەنە سەر رووی زەوی، له‌كاتێكیشدا 70% ی رووی زەوی بە ئاو داپۆشراوە، بۆیە ئەگەری کەوتنەخوارەوەی ئەو پارچانە لەسەر وشکایی کەمترە، هەروەها لەبەر ئەوەی لەسەر وشکاییش رووبەری ئاوه‌دانی بە بەراورد بە رووبەر و پانتاییە چۆڵه‌وانییه‌كان زۆر کەمترە، بۆیە ئەگەری کەوتنەخوارەیان لەسەر شار و دێهاتەکانیش زۆر کەمە.