حکومەت 28 ملیار دینار بۆ پڕۆژەکانی هەولێر تەرخان دەکات

بڕێکی پارەکە بۆ ئەو پڕۆژانە تەرخان دەکرێت کە بەهۆی قەیرانی دارایی وەستاون

K24 - هەولێر

حکومەتی هەرێمی کوردستان 28 ملیار دیناری بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگای هەولێر تەرخانکردووە.

مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگاری هەولێر بە کوردستان24ی رایگەیاند "لەو بڕە پارەیە %5 بۆ نۆژەنکردنەوەی و دروستکردنی ئەو شەقامانە تەرخان دەکرێت کە لە دوای قەیرانی داراییەوە کارکردن تێیاندا وەستاوە. داوا لە کۆمپانیاکان دەکەین دەست بە کارەکانیان بکەنەوە. هەروەها بەشێکی دیکەی بۆ نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان تەرخان دەکرێت".