ئێران مووشەكی نوێ تاقی دەكاتەوە
K24 - ھەولێر
لە نمایشێكی سەربازیدا ئێران چەند جۆر مووشەكێكی نوێ تاقی دەكاتەوە كە بە مووشەكی پێشكەوتوو دادەنرێت.
ھەواڵدەری فارس نیوز بڵاویكردەوە: "سەر لە بەیانی ئەمرۆ لە نمایشی سەربازی بە ناوی بەیتول موقەدەس، تایبەت بە موشەك لە ئێران، لە پارێزگای كاشان و ئیسفەھان دەستیپێكرد و تێیدا دوو نمونەی مووشەكی پێشكەوتووی نازێعات تاقیكراونەتەوە".
روونكراوەتەوە: "ئەو مووشەكانە بریتین لە نازعات ئێن 6 بە مەودای 100 كیلۆمەتر و نازێعات ئێن 10 بە مەودای 130 كیلۆمەتر لە بەرەكانی شەڕدا بەكار دەھێندرێت، توانایی ھەڵگرتنی زیاتر لە 200 كیلۆگرام مادەی تەقەمەنیان ھەیە و دەتوانن ئامانجەكە بپێكن".
بە وتەی فەرماندە سەربازییەكانی ئێران، ئەو نمونە پێشكەوتووە لە مووشەكی نازێعات توانایی جێگیر بونی كاتی و بەردەوامی ھەیە و خاوەنی خێراترین پێكانە.
تاقیكردنەوەی ئەو مووشەكانە لە كاتێكدایە كە بەپێی بڕیارنامەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئێران نابێ چالاكی موشەكی ئەنجام بدات.