ئه‌نجامه‌كانی ئه‌مڕۆ كێبڕكێی خولی نایابی گه‌یانده لوتكه
له گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناخی كۆتایی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌ی كوردستان 3 یاری به‌ڕێوه‌چوون، شێروانه شكستی به پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر هێنا و به‌ره‌و لوتكه‌ی خوله‌كه هه‌نگاوی نا، له یارییه‌كی دراماتیكی دا سیروانی نوێ و برایه‌تی به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌رامبه‌ربوون، زاخۆش تووشی پێنجه‌مین شكستی له‌سه‌ریه‌ك بوو.
سیروانی نوێ ـ برایه‌تی
یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ سێیه‌مین رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌م دوویانه‌یه بوو له‌م وه‌رزه، له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان سیروانی نوێ له یاریی چوون و گه‌ڕانه‌وه شكستی به برایه‌تی هێنا بوو.
ئه‌مجاره‌شیان له قۆناخی كۆتایی یانه‌ی سیروانی نوێ له یاریی لوتكه‌ی خوله‌كه دیسان میوانداریی برایه‌تی كرد، له خوله‌كی 10 حه‌مزه عه‌باس گۆڵی پێشكه‌وتنی سیروانی نوێی تۆمار كرد.
دواتر له خوله‌كی 67ـی نیوه‌ی دووه‌م، یانه‌ی برایه‌تی له رێگه‌ی سه‌فین پاتۆ به لێدانی پێناڵتی ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، هه‌مان یاریزان گۆڵی دووه‌میشی تۆمار كرد.
له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه، پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات به‌هائه‌دین به‌كر گۆڵێكی كوشنده‌ی كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
یانه‌ی سیروانی نوێ كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده 10 خاڵ و به جیاوازی گۆڵ له پێشه‌نگی خوله‌كه مایه‌وه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی برایه‌تی به 8 خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی جێگیر بوو.
زاخۆ ـ هه‌ندرێن
زاخۆ و هه‌ندرێن له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانیش دووجار به‌یه‌ك گه‌یشتن هه‌ر دوو یاریی چوون و گه‌ڕانه‌وه به یه‌كسانبوون كۆتایی هات، یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆیان سێیه‌مین رووبه‌ڕبوونه‌وه‌یان بوو له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان.
زاخۆ دوای چوار شكستی له‌سه‌ریه‌ك له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی هه‌ندرێنی كرد، له نیوه‌ی یه‌كه‌م هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی تۆڕی یه‌كتر بهه‌ژینن.
دواتر له خوله‌كی 83ـی نیوه‌ی دووه‌م محه‌مه‌د شێرزاد گۆڵی سه‌ركه‌وتنی هه‌ندرێنی له دژی زاخۆ تۆمار كرد، به‌مه‌ش زاخۆ تووشی پێنجه‌مین شكستی له‌سه‌ریه‌ك بوو.
شێروانه ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
ئه‌م یارییه یه‌كه‌مین رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی نێوانیان بوو له‌م وه‌رزه‌ی خولی نابابی كوردستان، له نیوه‌ی یه‌كه‌م هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوون بكشێنن و هه‌وڵه‌كانی هه‌ردوولا بۆ گۆڵتۆماركردن شكستی هێنا.
دواتر له نیوه‌ی دووه‌م، ئه‌ركان ره‌حیم به ئاسیستێكی محه‌مه‌د سابیر تۆپێكی به‌سه‌ر سه‌یف جه‌میلی گۆڵپارێزی پێشمه‌رگه هاویشت و گۆڵی پێشكه‌وتنی له یارییه‌كه كرد كه ئه‌مه شه‌شه‌مین گۆڵی ئه‌ركان ره‌حیم بوو له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان، یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به‌م تاكه گۆڵه به سه‌ركه‌وتنی شێروانه به گۆڵێكی بێوه‌ڵام كۆتایی هات.
شێروانه كۆی خاڵه‌كانی بۆ 10 خاڵ به‌رز كرده‌وه هاوشانی سیروانی نوێ به جیاوازی گۆڵ له پله‌ی دووه‌م دێت.