عێراق هه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 600 ملیۆن یۆرۆی سڕكراوی خۆی له بانكه‌كانی ئیتاڵیا ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵ ده‌دات بڕی 600 ملیۆن یۆرۆ له پاره سڕكراوه‌كانی له بانكه‌كانی ئیتاڵیا بگه‌ڕێنێته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌حاف گوتی: "هه‌نگاوه‌كان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌ی سڕكراوی له سه‌رده‌می رژێمی پیشوو له ئیتاڵیا ده‌ستیانپێكردووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "بڕی پاره‌ی سڕكراوی عێراق له‌و وڵاته به 600 ملیۆن یۆرۆ ده‌خه‌مڵێنرێت".
به‌ر له چه‌ند رۆژێكیش سه‌فیه سوهه‌یل، باڵیۆزی عێراق له ئیتاڵیا به كه‌ناڵی "روسیا الیوم"ـی راگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی داواكارییه‌كی پێشكه‌ش به حكومه‌تی ئیتاڵیا كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی پاره سڕكراوه‌كانی عێراق له بانكه‌كانی ئه‌و وڵاته ئازاد بكرێن.
له‌ساڵی 1990 به‌هۆی هێرشی رژێمی پێشوو بۆ سه‌ر وڵاتی كوه‌یت، به‌بڕیاری ژماره 660 و 661ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، پاره‌ی عێراق له بانكه جیانییه‌كان سڕ كران.
H.B