له‌ژێر فشاری جه‌ماوه‌ر به‌رنامه‌ی "ته‌نب ره‌سلان" له عێراق راگیرا
K24- هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی رێكخستنی میدیای عێراقی به‌رنامه‌یه‌كی هه‌زه‌لی ته‌له‌ڤزیۆنیی یه‌كێك له كه‌ناڵه‌كانی وه‌ستاند، كه میوانه‌كانی به‌وه هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تاند، گوایه بۆ كارێكی خێرخوازی سه‌ردانی یه‌كێك له خێزانه ئاواره گه‌ڕاوه‌كان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان له شوێنێكی دوورده ده‌ست ده‌كه‌ن، له سیناریۆی به‌رنامه‌كه‌دا وا تیشان ده‌درا كه له كاتی سه‌ردانیكردنی ئه‌و خێزانه ئاواره‌یه، چه‌كدارانی داعش هێرش ده‌كه‌نه سه‌ریان و دواتر له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ئازاد ده‌كرێن.
ئه‌و به‌رنامه‌یه كه له كه‌ناڵی ئاسمانی "ئاسیا"ی نزیك له حه‌شدی شه‌عبی په‌خش ده‌كرا و گوایا به‌رنامه‌یه‌كی ته‌رفیهییه و تایبه‌ت به مانگی ره‌مه‌زان به‌رهه‌مهێنراوه، به گوته‌ی چالاكوانان مه‌به‌ست له‌و به‌رنامه‌یه ته‌نیا بۆ ئه‌وه بوو كه حه‌شدی شه‌عبی به پاڵه‌وان نیاشان بده‌ن.
په‌خشكردنی به‌رنامه‌كه كاردانه‌وه‌ی توندی شه‌قامی عێراقیی به‌دوای خۆیدا هێنا، ئه‌ویش به‌وه‌ی كه له سیناریۆكه‌دا میوانه‌كه ده‌خرێته دۆخێكی تۆقێنه‌ر و له مردن نزیكی ده‌كرێته، كاتێك داعش به جۆره‌ها چه‌ك هێرشیان ده‌كاته سه‌ر، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی ره‌واج به چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی بده‌ن.
هه‌ر له ده‌ستپێكی سه‌رهه‌ڵدانی كاردانه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه، كوردستان24 راپۆرتێكی له‌سه‌ر ئاماده‌كرد و ڤیدیۆی نموونه‌ی چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌كیشی نیشاندا، بۆ زانیاری زیاتر كرته له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه بكه:
https://www.kurdistan24.net/ckb/story
H.B