به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكا: ره‌نگه له‌گه‌ڵ ئێران بگه‌ینه تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی باڵا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به دووری نه‌زانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران بگاته تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش له باره‌ی رێككه‌وتنی ناووكی.
رێككه‌وتنی ناووكی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك له ناوه‌ڕاستی ته‌مموزی 2015 واژووكرا.
له 2018دا ئه‌مه‌ریكا یه‌كلایه‌نه له رێككه‌وتنه‌كه كشایه‌وه. له به‌رامبه‌ردا كۆماری ئیسلامی ئاستی پابه‌ندبوونی به رێككه‌وتنه‌كه كه‌مكرده‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه له ڤیه‌ننا، وڵاتانی چوار كۆ یه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران و ئه‌مه‌ریكا به جیا سه‌رقاڵی دانووستانن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بگه‌ڕێته‌وه بۆ رێككه‌وتنه‌كه.
ئێران رایگه‌یاندووه، به مه‌رجێك پابه‌ندی ته‌واوی پرۆتۆكۆله هاوپێچه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت، كه ئه‌مه‌ریكا هه‌موو سزاكان به‌یه‌كه‌وه له‌سه‌ر ئێران لابه‌رێت.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به كه‌ناڵی "الحرة"ی ئه‌مه‌ریكایی وتووه: ئێمه ناهێڵین ئێران ده‌ستی به چه‌كی ناووكی رابگات.
تاران به‌رده‌وام ره‌تیده‌كاته‌وه هه‌وڵی دابێت چه‌كی ناووكی درووست بكات و جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت سوود له وزه‌ی ناووكی وه‌ربگرن بۆ بواری مه‌ده‌نی.
به‌رپرسێكی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكایی به ئاژانسی رۆیته‌رزی وتووه: به‌ر له‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران لابه‌رین كاری زۆرمان هه‌یه و ده‌بێت جێبه‌جێی بكه‌ین.
گوتیشی: له ڤیه‌ننا هیچ رێككه‌وتنێك نه‌كراوه و داواكاری ئێران ناواقیعییه.