مالكی: پشتیوانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی كازمی ده‌كه‌م
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا، نوری مالكی پشتیوانی خۆی بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌كی حكومه‌تی مسته‌فا كازمی ده‌ربڕی.
نوری مالكی له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا گوتی: پشتیوانی هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی ده‌كه‌م بۆ كرانه‌وه به رووی وڵاتانی كه‌نداودا.
گوتیشی: ئێمه پێشنیازمان كردووه، هه‌موو كوتله سیاسییه‌كان كۆببینه‌وه و به‌یه‌كه‌وه پشتیوانی له حكومه‌تی وڵاته‌كه‌مان بكه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی: تا ئێستا هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كانی پێشوودا نه‌كراوه، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه.
نوری مالكی له باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه گوتی: هه‌ڵبژاردنی داهاتوو مه‌ترسیداره و بوونی چه‌ك به ده‌ست گرووپه‌كانه‌وه واته ژینگه‌ی ئارام بۆ هه‌ڵبژاردن نییه.
روونیكرده‌وه، شه‌قامی عێراق داواكاری هه‌یه و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌رپرسیارن له خراپی ره‌وشی عێراق.