45 هه‌زار ئه‌مه‌ریكی ناوی خۆیان نووسیوه بۆ كوشتنی سه‌دان وڵاخی كێوی
K24 – هه‌ولێر:
پارێزگه‌ی ئاژه‌ڵانی نیشتمانی له ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا بڕیاری داوه سه‌دان وڵاخی كێوی ره‌شه‌كوژ بكات، چونكه پێی وایه زیانیان بۆ سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان هه‌یه.
رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئیداره‌ی ناوچه‌ی پارێزراوی ئاژه‌ڵان رێكلامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له رێكلامه‌كه‌دا راگه‌یه‌ندراوه، پێویستیان به 12 راوچی به‌هره‌مه‌ند هه‌یه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی 45 هه‌زار كه‌س كه به‌شێكیان له ویلایه‌ته‌كانی دیكه ده‌ژین ناویان نووسیوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له ره‌شه‌كوژی و له‌ناوبردنی وڵاخه كێوییه‌كان بكه‌ن.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی داوه، ئیداره‌ی ناوچه‌كه 25 ناوی هه‌ڵبژاردووه و ئه‌و ناوانه ده‌چنه كێبڕكێی كۆتایی بۆ په‌سندكردنی 12 كه‌سیان.
راوچییه‌كان ئه‌ركی قورس چاوه‌ڕێیان ده‌كات. ده‌بێت دوورییه‌كی زۆر به پێ بڕۆن و به‌سه‌ر شاخه‌كان بكه‌ون كه به‌رزاییان ده‌گاته 2438 مه‌تر له ئاستی رووی ده‌ریاوه و ناشتوانن ئامێری گواسته‌وه به‌كاربهێنن و پێویستیشه ته‌رمی قوربانییه‌كان كۆبكه‌نه‌وه.