ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا له رێگه‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه "چین" په‌ك ده‌خه‌ن
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
ئه‌نتۆنی بلینكین، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، "خۆرئاوا ده‌بوو هۆشدار بوایه له سرووشتی وه‌به‌رهێنانی چین له ئه‌وروپا و بیرۆكه پڕ له وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانیان كه بنه‌مایه‌كی ستراتیژی هه‌یه".
به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئابووری و سه‌ربازی چین له‌ماوه‌ی 40 ساڵی رابردوودا یه‌كێكه له گرنگترین رووداوه جیۆسیاسییه‌كان له‌مێژووی نوێ‌دا، شانبه‌شانی كه‌وتنی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له‌ساڵی 1991.
خۆرئاوا تێكۆشاوه بۆ گه‌یشتن به سیاسه‌تێك، كه بگونجێت له‌گه‌ڵ چین. له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی دواییشدا له روانگه‌ی چین-ه‌وه وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی پڕ قازانجی وه‌به‌رهێنان، گۆڕانی به‌سه‌ردا هات. به‌پێی چه‌ند نموونه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا، چین نائارامییه بۆ جیهان.
له میانی وه‌ڵامی پرسیارێكی "بی بی سی"دا، ئه‌گه‌ر خۆرئاوا پاشه‌كشه بكات له وه‌به‌رهێنانی چین، بلینكین، گوتی: "ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵنادات و نایه‌وێت كه چین په‌ناگیربكرێت یان ئیحتوای بكات، به‌ڵام خۆرئاوا ده‌یه‌وێت پابه‌ندبێت له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی سیستمی نێوده‌وڵه‌تی (وه‌ستان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بنه‌ما) كه له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه دروستبووه".
ئه‌م سیستمه نوێیه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانی براوه‌ی جه‌نگه‌وه داڕێژرا، كه پشت به كۆمه‌ڵێك رێسا و بنه‌مای په‌یوه‌ست به ئاسایشی جیهانی و ئابووری و حكومه‌ت ده‌به‌ستێت.
"پێموایه ده‌بێت زۆر وریا بین له‌باره‌ی سرووشتی ئه‌م وه‌به‌رهێنانه". بلینكین له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ "بی بی سی"دا له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی به‌های زه‌به‌لاحی وه‌به‌رهێنانه‌كانی چین له خۆرئاوا، رووینكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر وه‌به‌رهێنانه‌كان له‌پیشه‌سازی ستراتیژی و بنه‌مای ستراتیژیدا بێت ئه‌وا بۆ ئه‌مه پێویسته وڵاتان به‌وپه‌ڕی دیقه‌ته‌وه لێی بڕوانن".
هه‌روه‌ها روونیشكرده‌وه، "شتێكی دیكه كه ئێمه ده‌یڵێین، "هیچ كارێك ناكه‌ین" ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه ئێمه هیچ ناڵێین".
له‌كاتێكدا گه‌ڕانه‌وه‌ی چین سه‌رچاوه‌ی نائارامییه بۆ خۆرئاوا، چین چه‌ندین سه‌ده یه‌كێك بووه له‌و وڵاتانه‌ی ئابوورییه‌كی به‌هێزی هه‌بووه.
به‌پێی رێكخراوی هاریكاری ئابووری و گه‌شه‌پێدان، داهاتی تاكه كه‌سی چین له‌سه‌ده‌ی (10)ه‌وه بۆ سه‌ره‌تاكانی پانزه، به‌رزتربوو له تاكی ئه‌وروپی، دواتریش به‌هێزترین ئابووری هه‌بووه له جیهاندا.
به‌پێی راپۆرتێكی "فانینشیال ریڤیو" لێدوانه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه چین دووپاتیبكاته‌وه كه ده‌ستوه‌رده‌درێته ناو كاروباری وڵاته‌كه‌ی.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی (گرووپی 7) له‌باره‌ی كۆمه‌ڵێك كێشه، سه‌رانی (7) وڵات سه‌رزه‌نشتی چین-یان كرد له‌باره‌ی كێشه‌ی مافی مرۆڤ و مامه‌ڵه‌كردنی چین له‌گه‌ڵ تایوان.
وانگ ونگبین، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، رۆژی (6ی ئایار/ مایۆی 2021) له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا، گوتی: "ئێمه سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندیمان به كێشه‌ی ناوخۆی وڵاته‌كه‌مانه‌وه هه‌بێت و ره‌فتاری خۆپه‌رستیمان راستكه‌ینه‌وه له هه‌وڵه‌كانمان له‌كاتی بنبڕكردنی په‌تاكه و هه‌ڵوه‌سته‌كردن له‌سه‌ر فراوانكردنی ده‌سته‌واژه‌ی ئاسایشی نیشتمانی". گوتیشی: "پێویسته پشتگوێخستنی یاسای نێوده‌وڵه‌تی بوه‌ستێنن، چونكه ده‌ستوه‌ردانه ناو كاروباری چین و له‌كه‌داركردنی ئابڕووی چین هه‌وڵێكه سه‌ركه‌وتنی تێدا به‌ده‌ستناهێنن".
هه‌رچه‌نده ئیداره‌ی بایدن ده‌یه‌وێت رێگه‌ی وتوووێژ له‌گه‌ڵ چین بكاته‌وه، به‌ڵام وته‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنانی چین له‌ئه‌وروپا له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی گرووپی 7 (G7) ئاماژه نین بۆ باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان.
ته‌نانه‌ت شاره‌زایانی سیاسی پێیان وایه ئه‌و قسانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌شێكه له درێژه‌دان به سیاسه‌تی (تره‌مپ)، چونكه خستنی وه‌به‌رهێنانی چین له ئه‌وروپا و باكووری ئه‌مه‌ریكا بۆ تواناكانی ئیداره‌ی تره‌مپ ده‌گه‌ڕێته‌وه. له ساڵی (2017) ئاستی وه‌به‌رهێنانی چین له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكای باكوور (111) ملیار دۆلار بووه (31 ملیار ئه‌مه‌ریكا و 80 ملیار ئه‌وروپا) كه‌چی له ساڵی 2018 بووه به (35) ملیار دۆلار (5 ملیار له ئه‌مه‌ریكا و 30 ملیار له ئه‌وروپا).
به‌پێی راپۆرتێكی گۆڤاری "فۆڕن پۆلسی"، وه‌به‌رهێنانی چین له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا، كه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه به‌تایبه‌تی له‌ساڵی 2019 گه‌یشتۆته نزیك ملیارێك دۆلار، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌ساڵی 2017 نزیك (111) ملیار دۆلار بووه.
ئه‌م دابه‌زینه به‌رچاوه له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌و جه‌نگه بازرگانییه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه واشنتۆن دژی په‌كین به‌رپای كردووه، كه رێگری گه‌وره دروستكراوه له‌به‌رده‌م وه‌به‌رهێنه‌ری چینی به‌شێوه‌یه‌ك ساڵی 2018 له ئه‌كه‌ریكا بووه به (5) ملیار دۆلار.
دوا به‌یاننامه‌كه‌ی گرووپی 7 (G7) سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه چین له رووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه دۆخی باش نییه، چونكه سه‌رانی گروپه‌كه دووپاتیانكرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چین پێویسته به‌شداربێت له سیستمی نێوده‌وڵه‌تی (وه‌ستان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بنه‌ما). هه‌روه‌ها ره‌خنه‌یان له چین گرت كه پێشێلی مافه‌كانی مرۆڤی له وڵاته‌كه‌ی كردووه له كه‌رتی شینجیانگ و تبت به‌هۆی جیاكاری ره‌گه‌زیی و ئایینییه‌وه. هه‌روه‌ها گرووپه‌كه دووپاتیانكرده‌وه كه پێویسته چین، رێگه بدات به تایوان به‌شداری كۆڕبه‌ندی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بكات.
د.ی