پۆلیسی ئەڵمانی هەڵدەکوتێتە سەر بنکەیەکی پەکەکە لە شاری نۆرنبێرگ
K24- هه‌ولێر:
به‌پێی زانیارییه‌كان، پۆلیسی ئه‌ڵمانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (7ی ئایار/ مایۆی 2021) هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كی په‌كه‌كه له شاری "نۆرنبێرگ" و پشكنینێكی وردی بنكه‌كه‌ی كردووه و دواتر هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی به‌رپرسی ئه‌و بنكه‌یه.
پۆلیسی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی "مه‌قبوله كارتال"، هاوسه‌رۆكی بنكه‌ی راگه‌یاندنی میللی و له‌گه‌ڵ ئه‌و میوانه‌ی له‌ماڵه‌كه‌یدا بووه، ده‌ستگیركران.
هه‌رچه‌نده پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه نه‌كردووه، كه ئه‌و دوو ده‌ستگیركراوه‌ی بۆ كوێ گواستووه‌ته‌وه، به‌ڵام پۆلیس بنكه‌كه و ماڵه‌كه‌یان به‌ته‌واوه‌تی پشكنیوه.
ئەڵمانیا و زۆربەری وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا پەکەکە بە رێکخراوێکی تیرۆریستی دەزانن، بۆیه به‌رده‌وام پۆلیسی ئه‌و وڵاته به‌دوای ئه‌و كه‌سانه‌وه‌یه، كه هه‌ماهه‌نگی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن.
د.ی