گەورەترین کۆگای تورشیات لە سلێمانی داخرا
K24- سلێمانی:
لیژنه هاوبه‌شه‌كه‌ى قایمقامیه‌تى سلێمانى له ئه‌نجامى پشكنینه‌كانیان، گه‌وره‌ترین كۆگاى تورشیاتیان داخست، كه به‌شێوه‌یه‌كى ناته‌ندروست تورشیاتیان ئاماده ده‌كرد و ده‌یانفرۆشته هاووڵاتیان، تورشیاته‌كه جگه له خراپ بوونى، په‌ڕى مریشك و پاشماوه‌ى پیسایى و كرمیان تێدا دۆزراوەتەوە.
لیژنه هاوبه‌شه‌كه‌ى قایمقامیه‌ت زانیاریان پێداروه، له‌بوونى كۆگایه‌كى تورشیات له‌یه‌كێك له گه‌ره‌كانى شارى سلێمانى، كه هیچ مه‌رجێكى ته‌ندروستى تێدا نییه، لیژنه‌كه كاتێك ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆگاكه‌دا گرت، دیمه‌نه‌كان تووشى شۆكى كردن، تورشیاته‌كان كرمى كردبوو، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى په‌ڕى مریشك و پاشماوه پیساییه‌كانیان تێكه‌ڵى تورشیاته‌كان ببوون.
لیژنه‌كه جگه له داخستنى كۆگاكه، بڕیاری دا خاوه‌نه‌كه‌ى رووبه‌ڕووى دادگا بكه‌نه‌وه، به‌و پێیه‌ى رۆژانه تورشیاتى ده‌خسته بازاره‌كانه‌وه و به هاووڵاتیانى فرۆشتووه‌ته‌وه.
كوچه به‌كوچه‌ى شار ده‌گه‌ڕێن، ئه‌و شوێنه‌ى مه‌رجى ته‌ندروستى تێدا نه‌بێت، داده‌خرێت، له ئه‌نجامى هه‌ڵمه‌ته‌كه جگه له كۆگاى تورشیات، چێشتخانه و چه‌ند شونێكى دیكه داخران.
به گوێره‌ى ئاماره‌كان ته‌نیا له مانگى ره‌مه‌زان لیژنه هاوبه‌شه‌كه‌ى قایمقامیه‌ت، سه‌ردانى حه‌وت هه‌زار و (200) شوێنیان كردووه، له‌و ژماره‌یه‌دا پسوله‌ى سه‌رپێچیان بۆ (820) شوێن كردووه و خاوه‌نى (12) شوێن دراونه‌ته دادگا و (55) تۆ‌ن خۆراك و كه‌لوپه‌لى به‌سه‌رچوو، ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه و له‌ناو براوه.
د.ی