داهاتووی ڤان خال یه‌كلایی بووه‌وه
لویس ڤان خال دوای ئه‌وه‌ی جامی فیدراسیۆنی ئینگلاندی بۆ مانچێسته‌ر یونایتد برده‌وه، راسته‌وخۆش جانتاكه‌ی پێچاوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی به‌ریتانیاشی راگه‌یاندووه هه‌موو شتێك له‌گه‌ڵ شه‌یتانه سووره‌كان كۆتایی هاتووه و مۆرینهۆ شوێنی ده‌گرێته‌وه.
لویس ڤان خال شه‌وی رابردوو دوای بردنه‌وه‌ی جامی (فا) كه یارییه‌كه له یاریگه‌ی ویمبڵی له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ر ئه‌و شه‌وه ڤان خال له هۆتێلێكی ئه‌م شاره ماوه‌ته‌وه و ئه‌مڕۆ به‌یانیش كه له هۆتێله‌كه هاتۆته ده‌ره‌وه، جه‌یمس كوپه‌ر كه په‌یامنێرێكی سكای سپۆرتی ئینگلیزییه، ده‌چێته به‌رده‌م هۆتێله‌كه و له‌گه‌ڵ هاتنه‌ده‌ری ڤان خال پرسیار له باره‌ی ئاینده‌ی لێ ده‌كات و ئه‌و راهێنه‌ر هۆڵه‌نداییه‌ش ته‌نیا به یه‌ك رسته ده‌ڵێت: هه‌موو شتێك ته‌واو.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌م رسته‌یه‌ی ڤان خال به واتای كۆتایی هاتنی ئه‌و له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد دێت، به‌وپێیه‌ی دوێنیش راپۆرته هه‌واڵه‌كان له ئیسپانیا و به‌ریتانیا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد بوو كه خۆزێ مۆرینهۆ شوێنی ڤان خال ده‌گرێته‌وه.
ڤان خالی ته‌مه‌ن 64 ساڵ، له هاوینی 2014 به فه‌رمی ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی وه‌رگرت، له ماوه‌ی 2 وه‌رزی كاركردنیدا، ته‌نیا یه‌ك نازناوی بۆ مانچێسته‌ر برده‌وه، ئاماره‌كانیشی به‌م شێوه‌یه بوون: 76 یاریی، 39 بردنه‌وه، 19 یه‌كسانبوون، 11 شكست، 111 گۆڵ.