وشکەساڵی بووەتە هەڕەشە لەسەر بەرهەمی برنجی هەریر
K24 - هەریر
ده‌شتی هه‌ریر و باتاس ناوچەیەکی بەناوبانگە له‌ڕووی داچاندن و به‌رهه‌مهینانی برنج له هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی وشكه‌ساڵی و وشكبوونی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاو، پێشبینی ده‌كرێت ئەمساڵ به‌راورد به‌ساڵی رابردوو به‌رهه‌می چه‌ڵتوكی ده‌ڤه‌ره‌كه به‌ڕێژه‌یه‌كه‌ی به‌رچاو كه‌مبكات.
ئێستا جۆگە ئاودێرییه‌كان لە دەشتی هەریر و باتاس ئاوی کەمیان تێدا ده‌ڕوات و كارێزه‌كانیش هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو، زه‌ویه‌كانیان شه‌قار بوونه.
سالم م‌حەمەد، جوتیارێكی ده‌شتی هه‌ریر و باتاسه و ساڵانه زه‌ویه‌كه‌ی به برنج داده‌چێنێت، ساڵی رابردوو به‌رهه‌مه‌كه‌ی دڵخۆشی كردووه، به‌ڵام ئه‌مساڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو وایلێكردووه خۆزگه به‌پاربخوازێت. ئەو بە کوردستان24ی گوت: "ساڵی پار ئاو زۆر بوو، بەروبوومی دەشتی هەریر و باتاس باش بوو، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی کەمی باران بەرهەم کەمتر دەبێت".
ئەو جوتیارە داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات، جۆگەی ئاودێریان بۆ پاکبکرێتەوە، هەروەها هەموو جۆگەکان کۆنکرێت بکرێن، بۆ ئەوەی بتوانن بە یاسانی ئاو بگەیەننە چەڵتوک.
كشتوكاڵی ناوچه‌كه پلانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی بۆ سەرووی خۆی به‌رزكردووەته‌وه، له چاوه‌ڕوانی ره‌زامه‌ندی دایه، بۆ ئه‌وه‌ی زیانه‌كانی وشكه‌ساڵی كه‌مبكرێته‌وه.
فه‌ریق حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی به‌شی كشتوكاڵی هه‌ریر بە کوردستان24ی راگەیاند: "لە ئێستاوە نیشانەکانی وشکەساڵی لە ناوجەکەمان دەرکەوتوون، ئاوی رووبار و کانی و کارێزەکان کەمیان کردووە، کە مەترسی لەسەر بەروبووم دروست دەکات بە تایبەتی برنج".
ه.م