پێنج چەکداری داعش دەستگیر کران

یەکێک لە چەکدارەکان لە کەرکووک بووە
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژ بەناوی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، دەزگای دژە تیرۆری عێراق دەستگیرکردنی پێنج چەکداری داعشی دەستگیرکرد، یەکێک لە بەغدا، 2 لە فەللوجە و یەکێکی دیکەش لە کەرکووک.

هاوکات شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراقیش، لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بە دەستگیرکردنی بە دوو چەکداری دیکە لە ناوچەی سەرسار لە سنووری پارێزگای ئەنبار کرد. هەروەها بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری عێراقیش، دەستگیرکردنی چوار چەکداری دیکەی لە رۆژئاوای نەینەوا راگەیاند، کە لە سووریاوە دزەیان کردبووە ناو خاکی عێراق.