نێیمار له شوێنی خۆی ده‌مێنێته‌وه، مێسی ده‌به‌نه لای ئه‌و؟

نێیمار داسیلڤا هێرشبەری بەڕازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا ئەمڕۆ داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەکەی یەکلایی دەکاتەوە و ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن كه ئه‌و یاریزانه بڕیاری مانه‌وه ده‌دات.
کەناڵی بین سپۆرتی قەتەری بڵاویکردەوە، بریارە ئەمڕۆ نێیمار داسیلڤا هێرشبەری بەڕازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، گرێبەستەکەی تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە و بەم شێوەیە کۆتایی بە هەموو ئەو دەنگۆیانە دێنێت کە باس لە گەرانەوەی بۆ ریزەکانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دەکەن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا نووسیویه‌تی: نێیمار ناگه‌ڕێته‌وه لای مێسی، به‌ڵكو هه‌وڵ ده‌درێت مێسی ببه‌نه لای نێیمار.
نێیمار له 2013 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بارسێلۆنا كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه نازناوی چامپیۆنزلیگی برده‌وه و له كۆی 186 یاری 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی كردووه، دواتر له هاوینی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسا به 222 ملیۆن هه‌ڵوه‌شانده‌وه روویكرده پاریس، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له كۆی 112 یاری، 85 گۆڵ و 51 ئاسیستی كردووه.