لە سنووری خورماتوو هێرش كرایه سهر سوپای عێراق
K24- ههولێر:
لەڕێگەی بۆمبێکی چێنراو کاروانی هێزە عێراقییەکان لە سنووری زەرگەی خۆرئاوای خورماتوو کرایە ئامانج، لەئهنجامدا سەربازێكی سوپای عێراق كوژرا و 4ی دیکەش برینداربوون.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە خورماتوو بە کوردستان24ی راگەیاند، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتی تێپەڕینی کاروانێكی هێزەکانی فیرقەی 9ی سوپای عێراقی سەربە ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووك، بۆمبێکی چێنراوی داعش بە ئۆتۆمبێلێکی کاروانەکە لە جۆری هەمەڕدا تەقییەوە و لەئهنجامدا ئەفسەرێك بەناوی سەلام عاید شەممەری، بە پلەی نەقیب كوژرا و 4 سەربازی دیکەش برینداربوون.
ئهو سهرچاوهیه گوتیشی: دوای رووداوەکە بریندارەکان گوازرانهوە بۆ نەخۆشخانە و تەندروستی دوو لەبریندارەکانیش خراپە.
زەرگە ناوچەیەکی سەختی پڕ لە دۆڵ و چەمی سەختە و زەل و قامیشەڵانێکی زۆری لێیە و وهك دهگوترێت، بووهته مۆڵگەی چەکدارانی داعش، پێشتر ئهو ناوچهیه لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی پێشمەرگەدا بوو، بهڵام لەدوای رووداوهكانی 16ی ئۆکتۆبەرحەشدی شهعبی و سوپا لەوێ جێگیرکراون و هێرشی شەوانەی داعش لەسنوورەکە بۆ سهر هێزە عێراقییەکان تا دێت چڕتر دهبنهوه.
H.B