ئێران: دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننا ته‌نیا كات به‌فیڕۆدانه و تا ئێستا هیچی لێ به‌رهه‌م نه‌هاتووه
K24- هه‌ولێر:
موجته‌بی زولنور، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له په‌رله‌مانی ئێران گوتی: دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننا ته‌نیا بۆ كات به‌فیڕۆدانه و تا ئێستا ئه‌و دانوستانانه هیچی لێ به‌رهه‌م نه‌هاتووه و دووپاتی كرده‌وه، دوا ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م رۆژئاوا بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، 24ی ئه‌م مانگه‌یه.
زولنور گوتیشی: تا ئێستا دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننا هیچ ئه‌نجامێكی نه‌داوه‌ته ده‌ستمان، ئه‌گه‌ر تا 24ی ئه‌م مانگه هیچی لێ سه‌وز نه‌بوو، ئه‌وا تۆماری كامێراكانی چاودێری له دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كان ده‌سڕنه‌وه و سیسته‌می چاودێریكردنه‌كه به‌ته‌واوی داده‌خه‌ن.
دووپاتیشیكرده‌وه، زیادكردنی هه‌ر بڕگه و به‌ندێك بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننا، پێویسته ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی له‌سه‌ر بێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌ر كاتێك رۆژئاوا پابه‌ندییه‌كانی جێبه‌جێ كرد، پێویسته حكومه‌ت راپۆرتی خۆی له‌و باره‌یه‌وه پێشكه‌ش به په‌رله‌مان بكات، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش، رێگه به حكومه‌ت ده‌درێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ پابه‌ندبوونه‌كانی له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی.
سه‌رچاوه: روسیا الیوم
H.B