وه‌زاره‌تی بازرگانی (3) بابه‌تی دیكه له به‌شه‌خۆراكی مانگانه زیاد ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه (8ی ئایار/ مایۆی 2021) رایگه‌یاند، له به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیان (3) بابه‌تی دیكه زیاد ده‌كرێن، بابه‌ته‌كانیش بریتین له دۆشاوی ته‌ماته و نیسك و نۆك.
عه‌لا جبوری، وه‌زیری بازرگانی عێراق گوتی: "بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به زیادكردنی به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیان، له سبه‌ینێوه ده‌ست به رێكاره یاساییه‌كان ده‌كه‌ین".
گوتیشی: "جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه له‌م زووانه ده‌بێت، به‌ڵام پێویستی به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای تایبه‌تمه‌ند هه‌یه، به‌شه‌خۆراكی زیادكراویش دۆشاوی ته‌ماته و به‌بابه‌تی پاقله‌مه‌نی (نیسك و فاسۆلیا)، یان (نۆك و فاسۆلیا) ده‌بێت".
وه‌زیری بارزگانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دیاریكردنی بایه‌ته‌كانی به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیان به‌پێی پشكنینی تاقیگه‌یی گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت.
د.ی