سوپاسالاری ئێران: بۆ ئازادكردنی قودس چاوهڕوانی فهرمانین
K24 - ههولێر:
فەرماندەی هێزی وشکانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت: "چاوەڕوانین فەرماندەی هێزە چەکدارەکان فەرمانی ئازادکردنی قودسمان پێبدات".
بە گوێرهی دەستووری ئێران ئایاتوڵڵا عهلی خامهنەیی، فەرماندەی هەموو هێزە چەکدارەکانە کە لە ئەرتەش، سوپای پاسداران، بەسیج و هێزی ئینتزامی پێکهاتوون.
بە گوێرهی هەواڵی ئاژانسەکانی ئێران، ئەحمەد ڕەزا پووردەستان، بەیانیی رۆژی یەکشەممە، لە مانۆڕی بەیتولموقهدەسی 28 دا گوتی: "ئەوەی رێبەری ئێمە دەیهەوێت، ئێمە لە هەموو هەلومەرجێکدا ئامادەبین".
پووردەستان، گوتیشی: "پەنجەمان لەسەر پەلەپیتکەیە و مووشەك و تۆپخانەمان ئامادهیە، ئەمریکا ساڵی 2001 دەیویست هێرشمان بکاتەسەر، بەڵام کاتێك هەستی بە خۆڕاگری و ئامادەبوونی ئێمە کرد لەو نیازه پاشگەز بووهوە".