سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی ته‌له‌فریکی چیای زاوا لە دهۆک دەکاتەوە
K24 - هه‌ولێر:
ئەمڕۆ یەکشەممە (9ی ئایار/ مایۆی 2021) کاتژمێر (1:00) نیوه‌ڕۆ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان "مەسرور بارزانی"، لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا پڕۆژەی ته‌له‌فریکی چیای زاوا لە شاری دهۆک دەکاتەوە.
چیای زاوا، ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاریی شاری دهۆكه، ده‌كه‌وێته به‌رزاییه‌كانی ئه‌و شاره و شوێنێكی سه‌رنجڕاكێشه، كه هه‌موو شاری دهۆكی لێوه‌دیاره، به‌تایبه‌تی به‌شه‌وان، هاووڵاتیان بۆ گه‌شت و سه‌یران رووی تێده‌كه‌ن.