لایه‌نگرانی سه‌ربه‌خۆیی له سكۆتله‌ندا زۆرینه‌ی كورسی په‌رله‌مانیان مسۆگه‌ر كرد
K24 - هه‌ولێر:
له هه‌ڵبژاردنی سكۆتله‌ندا، ئه‌و حزبانه‌ی پشتیوانی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن، زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ستهێنا، ئه‌مه‌ش هه‌وڵی رێكخستنی دووه‌م ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی و ده‌رچوون له به‌ریتانیا دێنێته پێشه‌وه، كه پێشتر حزبی براوه به‌ڵێنی به ده‌نگده‌رانی داوه.
حزبی نه‌ته‌وه‌یی سكۆتله‌ندی و حزبی سه‌وزی سكۆتله‌ندی توانیان (78) كورسی له‌كۆی (129) كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستبهێنن، به‌گوێره‌ی ئه‌و ئه‌نجامی راگه‌ینراوه.
نیكۆلا ستۆرجن، سه‌رۆك وه‌زیرانی سكۆتله‌ندا، پێشتر له‌كاتی بانگه‌ی هه‌ڵبژاردن رایگه‌یاند، دڵنیایی ده‌ده‌ینه‌وه هاووڵاتیان سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ستده‌هێنین و بۆ به‌ده‌سهێنانی سه‌ربه‌خۆییش ریفراندۆمێكی دیكه ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی سكۆتله‌ندا دوای راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن له هه‌ڵبژاردنه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئێمه له حزبی نه‌ته‌وه‌یی سكۆتله‌ندی له‌سه‌ر رێگای راستین و بۆ چواره‌م خولی هه‌ڵبژاردنه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنین.
دوای ئه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران (60.2%)ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی به‌ده‌سهێنا، نیكۆلا ستۆرجن ئاشكرای كرد، كاتێك ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن جێگیر كرا، به‌په‌له كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین وڵات دوای كۆرۆنا ببوژێنینه‌وه به‌ره‌و داهاتوویه‌كی باشتر.
د.ی