مه‌سرور بارزانی: ئامانجی حکومەت چاکسازی و هەمەجۆرکردنی ئابوورییە
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له رێوڕه‌سمێكدا پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری ته‌له‌فریكی "چیای زاوا"ی له شاری دهۆك كرده‌وه.
سه‌رۆكی حكومه‌ت له وتاری كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی گه‌شتیاریی ته‌له‌فریكی "چیای زاوا" ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له به‌رنامه‌ی حكومه‌تدا دوو ئامانجی سه‌ره‌كیمان هه‌یه، یه‌كێكیان چاكسازی و ئه‌وی دیكه‌ش هه‌مه‌جۆركردنی ئابووری كوردستانه، بۆیه گه‌شه به پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری ده‌ده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی داهات له كوردستان زیاتر بێت و ناچار نه‌بین ته‌نیا پشت به یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهات ببه‌ستین.
ده‌قی وتاری "مه‌سرور بارزانی" سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
ئاماده‌بووانی ئازیز.. به‌خێرهاتنی هه‌موولایه‌ك ده‌كه‌م بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه، ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌نیا خزمه‌تی خه‌ڵكی دهۆك ناكات، به‌ڵكو خزمه‌تی هه‌موو كوردستان و ئه‌و گه‌شتیارانه‌ش ده‌كات، كه سه‌ردانی كوردستان ده‌كه‌ن.
له به‌رنامه‌ی حكومه‌ت دوو ئامانجی سه‌ره‌كیمان هه‌بوو، یه‌كێكیان چاكسازی و ئه‌وی دیكه‌ش هه‌مه‌جۆركردنی ئابووری كوردستان.
له هه‌مه‌جۆركردنی ئابووری كوردستان، هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ین پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی دیكه‌ی ئابووری، وه‌كو كشتوكاڵ و پشه‌سازی جێبه‌جێ بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی داهات له كوردستان زیاتر بێت و ناچار نه‌بین ته‌نیا پشت به یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهات ببه‌ستین.
داوا ده‌كه‌م به‌شداربن بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت، له پێناو دامه‌زراندنی ژێرخانی ئابوورییەكی به‌هێز له كوردستان.
له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەستمان بە به‌رنامه‌ی چاكسازی كردووه و به‌رده‌وام ده‌بین، زۆر ئاسته‌نگ دروست ده‌كرێن بۆ حكومه‌ت و كابینه‌ی نۆیه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازی جێبه‌جێ نه‌كرێت، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بین و به پشتیوانی خوا و ئێوه، هیچ كه‌سێك ناتوانێت رامانبگرێت.
راسته ئاسته‌نگه‌كان زۆرن، ره‌نگه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێك كه‌س له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بێت چاكسازی راسته‌قینه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌م هه‌مووان بزانن، ئه‌وه‌ی كردوومانه به بیروباوه‌ڕه‌وه كردوومانه، خۆم بڕوای ته‌واوم به پشتیوانی ئێوه هه‌یه وه‌كو خه‌ڵكی كوردستان. بۆ ئه‌وه‌ی له جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی چاكسازی به‌رده‌وام بین، من خۆم چاوه‌ڕوانی پشتیوانی هه‌موو لایه‌ك و خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م.
ساڵێكی ناخۆشمان به‌ڕێكرد، له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت، باری ئابووری تێكچوو و كاریگه‌رییه‌كی خراپی هه‌بوو له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ژیانی هاووڵاتیان، له‌جێی خۆیدایه، سوپاسی خه‌ڵكی دهۆك و هه‌موو هه‌رێمی كوردستان بكه‌م، كه خۆڕاگربوون و بڕوا و متمانه‌ی خۆیان به هه‌رێمی كوردستان و كابینه‌ی حكومه‌ت به‌رنه‌داوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌وه بووه (11) مانگ، حكومه‌تی عێراق بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی نه‌ناردووه، به‌ڵام ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین و ده‌سته‌وه‌ستان نابین له‌جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان، له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستانیش پڕۆژه‌ی ستراتیژیمان ده‌بێت.
حه‌ز ده‌كه‌م دڵنیا بن له داهاتوودا ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان زۆر به‌ره‌و باشتر ده‌چێت، ئابووری كوردستان به‌ره‌وپێش ده‌چێت، بۆیه پێویستمان به پشتیوانی و به‌شداری ئێوه ده‌بێت، چ وه‌ك هاووڵاتی و وه‌ك كه‌رتی تایبه‌ت و حكومه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان به‌ره‌و پێشتر ببه‌ین.
سه‌قامگیریی ئه‌منی و سیاسی گرنگه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیریی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان بپارێزرێت، سه‌قامگیری و ئاسایشی كوردستانیش ده‌بێت بپارێزرێت، هه‌موو شتێك ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
له كۆتاییدا، جارێكی دیكه سوپاسی ئێوه ده‌كه‌م، خودای گه‌وره نوێژ و تاعه‌تی هه‌موو لایه‌ك قبووڵ بكات، خودای گه‌وره ته‌مه‌نی سه‌رۆكی ئێمه درێژ بكات، هیوادارم خه‌ڵك و هاووڵاتیانی دهۆك و كوردستان، كاتێكی خۆش له نێو ئه‌و پڕۆژه‌یه‌دا به‌سه‌ر ببه‌ن.
گه‌له‌ك سوپاس بۆ ئێوه.. به‌هیوای سه‌ركه‌وتن و كوردستانیش هه‌ر ئاوه‌دان ده‌بێت.