سەرۆك بارزانی پێشوازی لە راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەکات

لە دیدارەکەدا ھێڵەکانی تەماس و ھەڕەشەکانی تیرۆرستانی داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان تاووتوێ کران
سه‌رۆك مه‌‌سعود بارزانی پێشوازی له‌ قاسم ئەعرەجی كرد
سه‌رۆك مه‌‌سعود بارزانی پێشوازی له‌ قاسم ئەعرەجی كرد

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆك مەسعود بارزانی، ئه‌مڕۆ یەکشەممە (9ی ئایار/ مایۆی 2021) لە سەلاحەددین پێشوازی لە "قاسم ئەعرەجی" راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد، کە پێکھاتبوون لە فەریق روکن "عەبدولئەمیر شەمەری" جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش و "حەمید شەتری" جێگری دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و لیوا روکن "سەعد نەعیم عەبدووڵڵا" بەڕێوەبەری دەستەی پلاندانانی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی مەیدانی ھێڵەکانی تەماس و ھەڕەشەکانی تیرۆرستانی داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان تاووتوێ کران.

سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ لە قاسم ئەعرەجی و شاندی یاوەری كۆبووه‌وه‌
سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ لە قاسم ئەعرەجی و شاندی یاوەری كۆبووه‌وه‌

ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر ھەماھەنگی و کاری ھاوبەشی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزەکانی عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستان کرایەوە و نەھێشتنی کۆسپ و گرفتەکانی بەردەم ھەماھەنگی نێوانیان بەپێویست زانرا.

پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا و بارودۆخی شنگال تەوەرێکی دیكه‌ی ئەو دانیشتنە بوو.