ساسان عه‌ونی: كابینه‌ی نۆیه‌م بایه‌خێكی زۆر به كه‌رتی گه‌شتوگوزار ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌شداری له كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری ته‌له‌فریكی "چیای زاوا" كرد و رایگه‌یاند، له ژێر رۆشنایی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رێنماییه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بایه‌خێكی زۆر به كه‌رتی گه‌شتوگوزار ده‌دات، پڕۆژه‌ی "هه‌بی پارك دهۆك"یش پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی گه‌شتوگوزارییه له‌و رێگه‌یه‌وه بووژانه‌وه‌ی زیاتر به‌و كه‌رته ده‌ده‌ین، كه ده‌بێته هۆی به‌ده‌ستهێنانی داهاتی زیاتر بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ساسان عه‌ونی گوتی: "ئه‌و پڕۆژه‌یه نه‌ك ته‌نیا بۆ شاری دهۆك، به‌ڵكو بۆ هه‌موو كوردستان پڕۆژه‌یه‌كی ناوه‌زه ده‌بێت، سه‌رنجڕاكێشه و هێمایه‌كی دیكه‌ی پێشكه‌وتنی كوردستان له هه‌موو روویه‌كه‌وه نیشان ده‌دات، به تایبه‌تی له رووی وه‌به‌رهێنانه‌وه، كه وه‌به‌رهێنه‌رانی خۆماڵی به پڕۆژه‌كانیان خزمه‌تی رازانه‌وه‌ی و پێشكه‌وتنی كوردستان ده‌كه‌ن و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌رفه‌رتیان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت و پشتیوانی‌یان ده‌كات.
گوتیشی: "سوپاسی كۆمپانیای جێبه‌جێكار و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و پارێزگای دهۆك ده‌كه‌ین، كه هاوكاربوون له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه، بۆیه وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له ژێر رۆشنایی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رێنماییه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بایه‌خێكی زۆر به كه‌رتی گه‌شتوگوزار ده‌دات، ده‌یه‌وێت بووژانه‌وه‌ی زیاتر ئه‌و كه‌رته ببێته هۆی به‌ده‌ستهێنانی داهاتی زیاتر بۆ هه‌رێمی كوردستان.
شاری دهۆك سرووشتێكی جوان و له‌باری هه‌یه، ده‌توانێت گه‌شتیاری زیاتر بۆ شاره‌كه رابكێشێت، سنووری ناوچه‌كه‌ش بواری ئه‌وه‌ی تێدایه كه پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری زیاتری تێدا ئه‌نجام بدرێت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ ئه‌مه هه‌موو ئاسانكارییه‌ك ده‌كات.
د.ی