به فه‌رمی ریال مه‌درید گرێبه‌ستی پێشكه‌ش به نێیمار كردووه
ده‌زگایه‌كی میدیایی وه‌رزشی ئاشكرای كردووه كه 3 یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپا به فه‌رمی گرێبه‌ستیان پێشكه‌شی به ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنا نێیمار دا سیلڤا كردووه.
پێگه‌ی وه‌رزشی Globoesportـی برازیل، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌كانی ریال مه‌درید، پاریس سانجێرمان و مانچێسته‌ر یونایتد به فه‌رمی هه‌وڵی كڕینی نێیماریان داوه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌ی پاریس سانجێرمان زیاتر له هه‌موو یانه‌كانی دیكه تامه‌زرۆی كڕینی نێیماره و ده‌یه‌وێت شوێنی ئیبراهیمۆڤیچی پێ پڕ بكاته‌وه، هه‌نگاوه‌كانی یانه‌كانی ریال مه‌درید و مانچێسته‌ر یونایتدیش له رووی گرینگی‌دان و پێشكه‌شكردنی پاره‌ی زۆره‌وه له دوای پاریس سانجێرمانه‌وه‌ن.
پێگه‌ی وه‌رزشی Globoesport ئه‌وه‌یشی بڵاو كردۆته‌وه كه یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت له دوای كۆتایی هاتنی یاریی فینالی جامی شای ئیسپانیا كه ئه‌مشه‌و به‌ڕێوه ده‌چێت گرێبه‌سته‌كه‌ی نێیمار تا ساڵی 2021 درێژ بكاته‌وه.