لەبناری چیای هەڵگورد کەسێك مینی پێدا ته‌قییه‌وه و گیانی لەدەستدا
K24- هه‌ولێر:
دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ مینێك به هاووڵاتیەکی دانیشتووی قه‌زاى چۆماندا ته‌قییه‌وه و به‌و هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
له‌وباره‌یه‌وه رابەر ئەنوەر، بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای گشتی کاروباری مین ـ هەولێر، بەکوردستان24ی راگەیاند، هاووڵاتیەکە ناوی شوان جەمالە و تەمەنی 29 ساڵە، کارمەندی پۆلیسی قەزای چۆمانە و خەڵکی گوندی وەردێ یە.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و هاووڵاتییه لە بناری چیای هەڵگورد بەرمین کەوتووە و سه‌ره‌تا هەردوو قاچی لەدەستداوە، به‌ڵام بەهۆی ئەوەی ناوچەکە مینڕێژ کراو بوووە، ماوەیەکی زۆر له شوێنی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌كه ماوەتەوە و خوێنی زۆری له‌به‌ر رۆیشتووە، بۆیە گیانی لەدەستداوە.
سەبارەت بەهۆکاری چوونی ئەو هاووڵاتیە بۆ ئەو ناوچە مینڕێژکراوە، سەرچاوەکەی دەزگای مین رایگەیاند، هێشتا دیار نییە بۆچی چووه‌تە ئەو شوێنە؟ بەڵام پێشبینی دەکرێت، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی گژوگیای بەهارە چووبێت، داواشی لەهاووڵاتیان کرد خۆیان لە ناوچە مینڕێژکراوەکان بپارێزن.
H.B