ئەمساڵ فەریزەی حەج ئەنجام دەدرێت

وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیه‌ندراوێکیدا رایگەیاند، ئەمساڵ فەریزەی حەج بە مەرجی جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان ئەنجامدەدرێت و وردەکاری رێنماییەکانیش لە کاتێکی نزیکدا بڵاو دەکاتەوە.
ماڵی خودا
ماڵی خودا

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیه‌ندراوێکیدا رایگەیاند، ئەمساڵ فەریزەی حەج بە مەرجی جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان ئەنجامدەدرێت و وردەکاری رێنماییەکانیش لە کاتێکی نزیکدا بڵاو دەکاتەوە.

بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ساڵی رابردوو پرۆسەی فەریزەی حەج تەنها لە ناوخۆی سعودیە بەڕێوەچوو، بەڵام ئەمساڵ بەجێبەجێکردنی رێنماییەکان ئەنجام دەدرێت.

پێشووتریش نەبەز ئیسماعیل گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بە کوردستان24ی راگەیاندبوو، پرۆسەی عومرە لە 21ی ئاداری ئەمساڵەوە دەستیپێکردووەتەوە و مەرجی سەرەکی ئەنجامدانی عومرەش وەرگرتنی ڤاکسین ، تەمەن و پابەندبوونە بە رێنماییە تەندروستییەکان.

گوتەبێژەکەی وەزارەتی ئەوقاف گووتیشی: بەپێی تیروپشکی ساڵی 2019 کە 4350 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج دەرچووبوو لەمساڵدا لەگەڵ دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان و دەستپێکردنەوەی فەریزەی حەج هەمان ئەو کەسانە فەریزەی حەج ئەنجام دەدەن.