گه‌وره كۆمپانیایه‌كی ئه‌منی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌كاری بۆ كشانه‌وه له عێراق ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری عێراقی رایگه‌یاند، كۆمپانیای لۆكهید مارتنی ئه‌مه‌ریكایی تایبه‌ت به بواری ئه‌منی ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ كشانه‌وه له عێراق.
ئه‌و بڕیاره‌ی كۆمپانیاكه دوای ئه‌وه دێت، هێرشه مووشه‌كییه‌كان بۆ سه‌ر بنكه و ناوه‌نده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق په‌ره‌یان سه‌ندووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بۆ كوردستان24، روونیكرده‌وه، كۆمپانیای لۆكهید مارتن بڕیاری داوه سه‌دان كارمه‌ندی له بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د له سنووری پارێزگای سه‌لاحه‌دین بگه‌ڕێنێته‌وه وڵاته‌كه‌یان.
ئه‌و كۆمپانیایه هاوكاری هێزه عێراقییه‌كانی ده‌كرد و له به‌گه‌ڕخستنی فڕۆكه‌ی جۆری ئێف16 و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی توانای هێزی ئاسمانی عێراق به‌شدار بوو.
بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د، كه ته‌نیا 65 كیلۆمه‌تر له باكووری به‌غدا دووره، یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین بنكه ئاسمانییه‌كانی عێراق و رووبه‌ری 25 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه و له ده‌یه‌ی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، له لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی یۆگسلافییه‌وه درووستكراوه و په‌ناگه‌ی به‌هێزی بۆ پاراستنی فڕۆكه تێدایه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی كوردستان24، باسی له‌وه‌شكرد، زیاتر له نیوه‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه هه‌یه، خۆیان پێچاوه‌ته‌وه، بنكه ئاسمانییه‌كه به‌جێ بهێڵن.