كازمی: به‌م نزیكانه شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم ره‌وانه ده‌كرێن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراقی ئیتیحادی، مسته‌فا كازمی، له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵی ناوخۆیی عێراق، رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا له سه‌رده‌می زێڕینی خۆیاندان.
پوخته‌ی وته‌كانی:
* پێویستمان به بنیاتنانی متمانه‌یه له نێوان كورد و عه‌ره‌ب بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان.
* له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی كوردستان كارمان له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی گرێكوێره‌كانی لێكتێنه‌گه‌یشتن له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كردووه.
* له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا شاندێك سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان.
* شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم به‌م نزیكانه ره‌وانه ده‌كرێن.
* كێشه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان له رێگه‌ی پێشنیازێكه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، كه به‌غدا ده‌یخاته به‌رده‌م هه‌ولێر.
* په‌یوه‌ندی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له سه‌رده‌می زێڕینی خۆیدایه. به هۆی ئه‌و متمانه‌یه‌ی له نێوان حكومه‌تی ئیتیحادی و حكومه‌تی هه‌رێمدا هه‌یه.
* زۆر ناوچه‌ی كێشه له‌سه‌رمان له عێراق هه‌یه و پێویستیمان به دۆخێكی سیاسی سه‌قامگیر هه‌یه.
* حكومه‌تی عێراق جددیه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كی نایاسایی.
* ئێمه ئێستا له قۆناغی كۆتایی دابه‌شكردنی به‌شه‌كانی بودجه‌ی 2021ین.
* له‌و كاته‌وه‌ی راسپێردراووم بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت جه‌ختم له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه پێویسته پشتیوانی كوتله‌ی براوه‌ی یه‌كه‌م بكرێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت.
* پڕۆژه‌ی سیاسی سه‌ركه‌وتوو ئه‌وه‌یه پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنی پاك و بێگه‌رد به‌ڕێوه‌بچێت.
* زۆر لایه‌ن هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و چه‌كه‌ی شه‌ڕی داعشی پێكراوه، له ژێر ناونیشانی جیاجیادا به‌كار ده‌هێنن.
* كرده‌وه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان قبووڵ كرا‌و نیین و هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و توركیا.