سهرۆكی ئهمهریكا بهڵێنێك به دانیشتوانی جیهان دهدات
K24- ههولێر:
بە بەشداری سەرۆك و سەرکردە و کەسایەتیە ناودارەکانی جیهان کۆنسێرتێك بۆ رووبەرووبوونەوەی نادادپەروەری لە دابەشکردنی ڤاکسین و بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست لەسەر کاریگەری و سەلامەتی ڤاکسینەکان بەرێوەچوو. جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمهریکا یەکێکە لە بەشداربووانی كۆنسێرتهكه و دڵنیایی دهداته دانیشتوانی جیهان و دەڵێت: ڤاکسینەکان سەلامەتن و بەڵێن دەدەم هەمووتان سەلامەت دەبن.
کۆنسێرتەکە لەلایەن رێکخراوی هاووڵاتی گەردوونەوە رێکخراوە. بە بەشداری سەرۆك و کەسایەتیە دیارەکان لە لۆس ئەنجلۆس بەرێوەچوو و ئامانج لێی دابەشکردنی دادپەروەرانە و خێرایی ڤاکسینەکە و رووبەڕووبوونەوەی بڵاوبوونەوەی هەواڵ و زانیاری ناراستە لەسەر کاریگەری و سەلامەتی ڤاکسینەکان، کە خەریکە پرۆسەی ڤاکسینەیش پهكدهخات دەکات.
لهوبارهشهوه شازاده هاری، شازادهی بهریتانیا "شازادهی سهسێكس" كه له كۆنسێرتهكهدا بهشداره، جهخت دهكاتهوه،" ئەو وڵاتانەی بڕێکی کەم ڤاکیسنیان پێگەیشتووە و ژمارەی تووشبوون و گیان لەدەستدانیش تێیاندا لە بەرزبوونەوەیە، دوو دڵێ بژاردەیەکی دروست نیە. بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە لەسەر ڤاکسین نەك تەنیا زیان بەوانە دەگەیهنێت کە باوەڕیان پێیەتی، بەڵکو زیان بەوانەش دەگەیهنێت کە باوەڕیان پێی نیە".
ههروهها دووپاتی دهكاتهوه، "پێویستە پێکەوە بەجدی رووبەڕووی ناداپەروەری لە دابەشکردنی ڤاکسین و بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە لەسەر ڤاکسین ببینەوە. ئەگەر ڤاکسینەکە نیوەی زانیارییە هەڵەکان خێرا بڵاوببوایەوە، بهێننە بهر چاوتان بزانن گیانی چەند کەس رزگار دەکرا."
هاوكات مێگانی هاوسەری شازادە هاریش دەڵێت: بەهۆی کۆرۆناوە ملیۆنان ژنی دیکە لە هەموو جیهان لە هێڵی هەژاریی نزیکبوونەتەوە، لهوبارهیهوه گوتی: "ژنان بەتایبەتی ئەوانهی سپی پێست نین، چەندین نەوەیە نادادپەروەرییان بەرامبەر دەکرێت و هەر قەیرانی ئابووری ههبێت ئەوان قوربانی یەکەم بوون. لەگەڵ هاتنی پەتای کۆرۆنا نزیکە 5 ملیۆن و نیو لە ژنانی ئەمهریکی کارەکانیان لەدەستداوە و لە هەموو جیهانیش 47 ملیۆن ژن لە هەژارییەکی مەترسیدار نزیکبوونەتەوە. ئەگەر پێکەوە کار بکەین و ڤاکسینەکە بگەیهنینە هەموو وڵاتێك و بەدادپەروەرانە دابەش بکرێن و بە نرخێکی گونجاو بدرێنە وڵاتان، ئەو ولاتانەی ڤاکسینیان زیادە بیدەنە ئەو وڵاتانەی پێویستیان پێیەتی، ئەوکات دەتوانین بەتەواوی هەموو شت بونیاد بنێینەوە."
لهلایهكی دیكهوه جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا یەکێکی دیکە لە بەشداربووانە و دڵنیایی دەدات و دووپاتیدهكاتهوه،" ڤاکسینەکە سەلامەتە، بەڵین دەدەم هەمووتان سەلامەت دەبن. ڤاکسینەکان کاری خۆیان دەکەن. ئێستا هەموو کەسێكی سەروو 16 ساڵی لە ئەمهریکا دەتوانێ بەخۆرایی ڤاکسین وەربگرێت. لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانیش کاردەکەین، بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە لەوەی هەموو وڵاتێك ڤاکسینی پێویستی پێدەگات."
ئەوانەی بەشدارییان لە کۆنسێرتەکەدا کردووە ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە. رێکخەرانی کۆنسێرتەکە دەڵێن: جیا لە هۆشیارکردنەوەی خەڵکی لەرێگەی داهاتی کۆنسێرتەکەوە، پارەی کڕینی 10 ملیۆن پێکوتەی ڤاکسینەکەیان کۆکردووەتەوە و رەوانەی وڵاتانی هەژار دەکەن.
H.B