تەندروستی هەولێر هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

ئەوانەی ڤاکسینی فایزەریان وەرگرتووە
وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا
وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا

K24- هەولێر:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەکاتەوە کە یەکەم ژەمی ڤاکسینی دژە کۆرۆنای جۆری(فایزەر)یان 21 تاوەکو 28 رۆژ لەمەوبەر وەرگرتووە.

لە راگەیەندراوێک تەندروستی هەولێر داوا دەکات: ''ژەمی دووەم لە رۆژانی دووشەممە 10/05/2021 و سێشەممە 11/05/2021 لە کاتژمێر 8:30 بەیانی تاوەکو  5 ئێوارە دەتوانن وەربگرن''.

روونیشیکردووەتەوە: ''بۆ ئەم مەبەستە سەردانی (سەنتەری پێدانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا) بکەن لە نەخۆشخانەی رزگاری''.