له هه‌وڵێكی تیرۆركردندا رۆژنامه‌نووسێكی عێراقی برینداربوو
K24 - هه‌ولێر:
په‌یامنێرێكی كه‌ناڵی "فورات"ی عێراقی، دوێنێ شه‌و هه‌وڵی تیرۆركردنی درا و له نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی ده‌ستڕێژی گوللـه كرایه‌وه، كاتێك له به‌غداوه ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ شاری دیوانییه، ئه‌م رووداوە رۆژێك دوای كوشتنی چالاكوانێكی كه‌ربه‌لا دێت.
كه‌ناڵی "فورات" بڵاویكرده‌وه، په‌یامنێرێكیان به ناوی "ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن"، له نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری دیوانییه هه‌وڵی تیرۆركردنی دراوه و رووبه‌ڕووی ده‌ستڕێژی گوللـه بووه‌ته‌وه، كه یه‌كێك له گوللـه‌كان به‌ر سه‌ری كه‌وتووه و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌كه گوازراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی بە كوردستان24 ی راگه‌یاند، په‌یامنێره‌كه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی وردی له دیوانیه بۆ كراوه، به‌ڵام تا ئێستا له بێهۆشیدایه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دوای ئه‌وه بۆ به‌غدا گوازراوه‌ته‌وه.
هه‌وڵی تیرۆركردنی "ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن" له نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆی، به‌هه‌مان شێوازی تیرۆركردنی چالاكوانی مه‌ده‌نی "ئیهاب وه‌زنی" بووه، كه له شاری كه‌ربه‌لا له‌م هه‌فته‌یه‌دا تیرۆر كرا.
محه‌مه‌د موئه‌ییه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی مێشك له به‌غدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، په‌یامنێره‌كه به‌هۆی برینداربوونی له‌چه‌ند شوێنێكی جه‌سته‌ی، به‌تایبه‌تی به‌ركه‌وتنی گوللـه‌یه‌ك له مێشكی، له‌ژێر چاودێری تێمێكی پزیشكی تایبه‌تمه‌ندی ئاستبه‌رز نه‌شته‌رگه‌ری بۆكراوه، به‌ڵام تا ئێستا باری ته‌ندروستی ناجێگیره.
هه‌ر دوێنێ شه‌و ده‌یان خۆپیشانده‌ر و چالاكوانی مه‌ده‌نی چوونه‌ته ناو نه‌خۆشخانه‌ی دیوانیه، بۆ دڵنیابوون له ته‌ندروستی په‌یامنێره‌كه، كه په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ چالاكوانانی شاره‌كه هه‌بووه.
تا ئێستا نازانرێت پاڵنه‌ر و هۆكاری هه‌وڵی تیرۆركردنی "ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن"ی په‌یامنێر چییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دیار نییه، كێ له‌پشت ھەوڵی تیرۆركردنییەوەیە.
بۆ كاری رۆژنامه‌نووسی، عێراق به یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین وڵاتانی جیهان داده‌نرێت، له ناڕه‌زاییه‌كانی (2019)ه‌وه تا ئێستا زۆرترین رۆژنامه‌نووس تیرۆر‌كراون و رووبه‌ڕووی توندوتیژی بوونه‌ته‌وه.
د.ی