ئێران: ئه‌وه‌ی به‌شداری له كوشتنی قاسم سوله‌یمانی كردبێت به‌رپرسیارێتی خۆی ھەڵدەگرێت
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا، رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له كوشتنی قاسم سوله‌یمانی به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ به‌شداری كردبێت، به‌رپرسیارێتی یاسایی و سزایی خۆی وەردەگرێت و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوی كوشتنه‌كه‌ی به‌رده‌وامه.
ئاژانسی هه‌واڵی ئێرنا بڵاویكرده‌وه، سه‌عید خه‌تیب زاده، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یی خۆیدا، باسی له ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه‌ی یاهوو نیوزی ئه‌مه‌ریكی كردووە، له باره‌ی به‌شداریكردنی دژه تیرۆری یه‌كێتی CTG له كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و رایگه‌یاند، هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك به‌شداری له تیرۆركردنی سوله‌یمانیدا هه‌بووبێت به راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ، به‌رپرسیارێتی خۆی ھەڵده‌گرێت.
خه‌تیب زاده له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی به‌رده‌وامه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له رووی سیاسی و یاسایی و ئه‌منیش له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی له گفتوگۆداین.
خه‌تیب زاده، دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك و وڵاتێك به راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ به‌شداری له كوشتنی قاسم سوله‌یمانیدا كردبێت، به‌رپرسیارێتی یاسایی و سزایی خۆی هه‌ڵده‌گرێت.
وێبسایتی یاهوو نیوزی ئه‌مه‌ریكی، راپۆرتێكی نوێی له باره‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی بڵاوكرده‌وه، كه رۆژی 3ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2020، له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه كرایه ئامانج، له ورده‌كاری راپۆرته‌كه‌ش ئاماژه به‌وه كراوه، دژه تیرۆری یه‌كێتی CTG، رۆڵی له كرده‌وه‌كه‌دا هه‌بووه و له رێگه‌ی چه‌ند كه‌سێكه‌وه هاوكاری تیمی ده‌لتایان كردووه.
سه‌باره‌ت به سووتاندنی ده‌روازه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له كه‌ربه‌لا، كه شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه سووتێنرا، خه‌تیب زاده رایگه‌یاندووه، پاراستنی سه‌لامه‌تی نێرده‌ی دیپلۆماسی وڵاتان، به گوێره‌ی په‌یماننامه‌ی ساڵی 1961 له ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراقه و پێویسته باشتر كار بۆ ئه‌وه بكات.
ئاشكراشیكرد، یاداشتی ناڕه‌زایه‌تییان داوه‌ته باڵیۆزی عێراق له تاران.