كچه كوردێكی مه‌هابادی به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاری ئۆكسفۆرد هه‌ڵبژێردرا
K24 - هه‌ولێر:
پێنجشەمەی رابردوو ئه‌ڤین ئه‌بریشه‌می، كاندیدی پارتی كرێكاران له دۆنینگتۆن له هه‌ڵبژاردنی (2021)ی ئه‌نجومه‌نی شاری ئۆكسفۆرد، به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه هه‌ڵبژێردرا.
ئه‌ڤین ئه‌بریشه‌می، بە كوردستان24 گوت: "خه‌ڵكی شاری مه‌هابادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌م، یه‌كه‌م كوردم له ئه‌نجومه‌نی شاری ئۆكسفۆرد بوومه‌ته ئه‌ندام، له‌هه‌مانكاتدا یه‌كه‌م كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌م له به‌رتیانیا خۆم بۆ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی هه‌ڵبژاردووه".
گوتیشی: "له ئه‌نجومه‌نه‌كه زیاتر تیشك ده‌خه‌مه‌سه‌ر نیشته‌جێبوونی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه‌مكردنه‌وه‌ی ژمارەی بێلانه‌كان، چاره‌سه‌ركردنی پیسبوونی ژینگه، زیاتر رواندنی نه‌مام، پشتیوانیكردنی ژینگه، زیندووكردنه‌وه‌ی هاوڕێیەتی، له‌گه‌ڵ كاركردن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی كاربۆن تا ئاستی سفر تا ساڵی (2040) له شاره‌كه دا".
ئه‌ڤین ئه‌بریشه‌می، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بۆیه‌كه‌مجار لە ساڵی (2004)دا وه‌ك چالاكوانی سه‌ندیكاكانی جیهانی كاری كردووە، دوای ئه‌وه په‌یوه‌ندی به پارتی كرێكارانه‌وه كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، چه‌ند ساڵێك به‌هۆی ئه‌ركی دایكایه‌تی چالاكییه‌كانی راگرتووە، له ساڵی (2013)ه‌وه بۆ كاری سیاسی گه‌ڕاوەتەوه و له ساڵی (2018) دووبارە کار و چالاکییەکانی سەندیکایی دەست پێکردۆتەوە، له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردووش‌دا سكرتێری لقی پارتی كرێكاران بووە.
ئه‌ڤین ئه‌بریشه‌می، روونیكرده‌وه، وه‌ك چالاكوانێكی مافی مرۆڤ كاری له‌سه‌ر مافی كورد كردووه، به تایبه‌تی له‌سه‌ر مافی كوردانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، دواتریش له‌سه‌ر هێرشی داگیركاری توركیا بۆ عه‌فرین له رۆژئاوای كوردستان له ساڵی (2018)دا.
روونیشكرده‌وه، لیژنه‌ی فریاگوزاری عەفرینی دروست كردووە، دواتر لەسەر داگیركاری عەفرین، له رێگه‌ی چالاكییه‌كه‌وه پێشنیازی بۆ په‌رله‌مان ناردووە، ئێستا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاری ئۆكسفۆردە و له هه‌مانكاتدا ئه‌ندامی لیژنه‌ی "كورد- Akad" كورادنی به‌ریتانیاشە.
ئه‌ڤین ئه‌بریشه‌می، جه‌ختی كرده‌وه، له‌سه‌ر به‌رگریكردن له مافی كوردان به‌رده‌وام ده‌بم و هه‌میشه پشتیوانی بۆ كورد دروست ده‌كه‌م.
له له‌نده‌ن (12) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی هه‌یه، كه خه‌ڵكی باكووری كوردستانن، كوردانی باشووری كوردستان ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نیان هه‌یه و كوردانی رۆژئاوای كوردستانیش ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگایان هه‌یه، به‌ڵام له ساڵی رابردوو له له‌نده‌ن ته‌نیا یه‌ك هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌ن كراوه، بۆیه هیچ كوردێك بۆ ئه‌مساڵ خۆی بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه هه‌ڵنه‌بژاردووه.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی له به‌ریتانیا له (145) ئه‌نجومه‌نی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌چوو.
د.ی