فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل له‌سه‌ر پزیشكه‌كه‌ی "سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی" شه‌ڕیانه

K24 - هه‌ولێر:
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (10ی ئایار/ مایۆی 2021) رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی توند له گه‌ڕه‌كی "شێخ جه‌راح"ی شاری قودس روویدا، كه ئیسرائیلییه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر دانیشتوانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه و فه‌ڵه‌ستنییه‌كانیش به به‌رد وه‌ڵامیان داونه‌تەوه.
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی ئیسرائیل به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به گوللـه‌ی پلاستیكیی هێرشیان كرده سه‌ر ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی له گه‌ڕه‌كی "شێخ جه‌راح"، كه ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی شاره كۆنه‌كه‌ی قودس، كه رووبه‌ری گه‌ڕه‌كه‌كه (808) دۆنمه و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌شی نزیكه‌ی (2) هه‌زار و (800) كه‌سه.
گه‌ڕه‌كی "شێخ جه‌راح"، گه‌ڕه‌كێكی مێژوویی سه‌رده‌می سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی"یه، (800) ساڵ به‌ر له ئێستا ناوی لێنراوه، ناولێنانه‌كه‌شی به هۆی ئه‌و پزیشكه تایبه‌تییه‌ی "سه‌ڵاحه‌ددینی ئه‌یوبی" بووه، كەناوی "شێخ حیسامه‌دین شه‌ره‌فه‌دین عیسا جه‌راح"بووە، و گۆڕه‌كه‌شی له گۆشه‌یه‌كی گه‌ڕه‌كه‌كه‌دا‌یە.

ئێستا فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل له‌سه‌ر "شێخ جه‌راح" شه‌ڕیانه و چه‌ند رۆژێكه توندوتیژی له‌و گه‌ڕه‌كه و شاره‌كه‌ش به‌ردەوامه، به‌رپرسانی ئیسرائیل ئاماژه‌یان به‌وه كردووە، ده‌یانه‌وێت گه‌ڕه‌كه‌كە له دانیشتوانه‌كه‌ی چۆڵ بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یان هه‌یه، كه به‌ر (100) ساڵ ته‌واوی زه‌وییه‌كانیان كڕیوه‌ته‌وه، فه‌ڵه‌ستینییه‌كانیش پێداگری له مانه‌وه‌یان له‌و گه‌ڕه‌كه‌ی سه‌ڵاحه‌ددینی ئه‌یوبی ده‌كه‌ن.
د.ی