پاریس سانجێرمان له جیاتی مێسی ئه‌م یاریزانه ده‌گوازێته‌وه
پاریس سانجێرمان ده‌یه‌وێت پڕۆژه‌كه‌ی بۆ وه‌رزی داهاتوو ده‌وڵه‌مه‌نتر بكات و به ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ ده‌یه‌وێت ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه‌ش بگوازێته‌وه، لیۆنێل مێسی ئامانجی یه‌كه‌می یانه پاریسییه‌كه بوو، به‌ڵام ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن كه ئه‌و یاریزانه له بارسا ده‌مێنێته‌وه و پاریس بژارده‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ شوێنی مێسی دۆزیوه‌ته‌وه.
پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا له ڕاپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه پاریس سانجێرمان پێیوایه له ئه‌گه‌ری شكستهێنانی گواستنه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی راسته‌وخۆ هه‌وڵه‌كانیان به ئاراسته‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاحی ئه‌ستێره‌ی میسری یانه‌ی لیڤه‌رپوول ده‌ستپێده‌كه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا نووسیویه‌تی: تۆماس توخێل به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح ڕاسپاردووه كه پێشتر ئه‌و یاریزانه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت له چێڵسی یاری كرد به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح مانگی داهاتوو ته‌مه‌نی ده‌بێته 29 ساڵ، پێشتر له یانه‌ی موقاولونی میسری یاریكردووە، دواتر به به‌های 16 هه‌زار یۆرۆ بۆ یانه‌ی بازیلی سویسرا گواسترایه‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه دره‌وشایه‌وه و پاشان یانه‌كانی چێڵسی، فیۆرێنتینا و رۆمای تاقیكرده‌وه، دواتر له هاوینی 2017 به به‌های 42 ملیۆن یۆرۆ روویكرده لیڤه‌رپوول و بووه گۆڵكاری مێژوویی ئه‌و یانه‌یه و نازناوی پرێمه‌رلیگ و چامپیۆنزلیگی به‌ده‌ستهێنا و له هاوینی 2023 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول كۆتایی دێت.