هێرشی ئەلیکترۆنی دەکرێتە سەر گەورەترین هێلی بۆری گواستنەوە
K24 - ههولێر:
بەهۆی هێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر کۆمپانیای "کۆلۆنیال پایپلاین" کە کارپێکەری بۆرییەکانی گواستنەوەی وزەیە لە ئەمهریکا، کۆشکی سپی باری لە ناکاوی لە (17)و یلایەت راگەیاند.
باری لە ناکاو لە هەر یەکە لە ویلایەتەکانی، ڤێرجینیا، ماریلاند، دێلاوێر، ئارکنساس، فلۆریدا، جۆرجیا، کنتاکی، لویزیانا، میسیسپی، نیوجێرسی، نیویۆرک، کارۆلینای باکوور، کارۆلینای باشوور، پەنسلڤانیا، تێنیسی، تێکساس و ئالاباما راگەیەندرا و سووتەمەنی لە رێگەی بارهەڵگرەوە بۆ واشنتن دەگوازرێتەوە.
کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە چڕی لەگەڵ کۆمپانیای "کۆلۆنیال پایپلاین" کاردەکەن و لە كهمكردنهوهی زیانهكانی ئهو هێرشە ئەلیکترۆنییە هاوکاریان دەکەن، کە بەهۆیەوە تۆڕی گواستنەوەی سووتەمەنی بۆ ویلایەتەکانی رۆژهەڵات پەکیکەوتووە.
جینا ریمۆندۆ، وەزیری بازرگانی ئەمەریکا ئاماژهی بهوه كرد، چاککردنەوەی هێڵی بۆرییەکان کاری لە پێشینەی ئیدارەی سەرۆکایەتی بایدنە، هەروەها حکومەت کار دەکات بۆ ئەوەی پەککەوتنی گواستنەوەی سووتەمەنی بە زووترین کات چاک بکاتهوه، کە بە درێژایی (8) ههزار و (850) کیلۆمەتر لە تێکساسەوە بۆ نیوجێرسی درێژبووەتەوە.
تاوەکو ئێستا لێکۆڵینەوەکانی حکومەتی ئەمهریکا لەو هێرشە لە قۆناغەکانی سەرەتاییه، بەرپرسێکی پێشووی ئەمهریکا و چهند سەرچاوەیهكیش ئاماژهیان بەوه داوە كە ئەو هێرشە لە لایەن گرووپێکی هاکەر بە ناوی "دارک ساید"ەوە ئەنجام دراوە.
چەند کەسێکی ئاگادار لە رووداوەکە بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاندووە، هێرشکارەکان دزەیان بە زیاتر لە (100) گێگا بایت داتا كردووە.
بیل کاسیدی، کە سیناتۆرێکی ئەمهریکایە لە لیژنەی وزە و ئەندامی پارتی کۆمارییەکانە، روونیكردهوه، ئامادەن بۆ ئەوەی کار لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بکەن و لە هێرشی ئەلیکترۆنی بیانپارێزن، کە ژێرخانی ئابووری بەڕێوەدەبەن.
ئەو هێڵە بۆریەی هێرشی ئەلیکترۆنی کراوەتەسەر، بە درێژترین هێڵی گواستنەوەی بەرهەمەکانی نەوتی وەک، بەنزینی ئۆتۆمبێل و دیزڵ و سووتەمەنی فڕۆکە دادەندرێت، كە لە کەناراوەکانی رۆژهەڵاتی ئەمهریکاوە درێژ دەبێتەوە، و لە (45%)ی سووتهمهنی ئەمهریکا دابین دەکات، رۆژانە (2.5) ملیۆن بەرمیل دەگوازێتەوە.
د.ی