گوگڵ به شه‌ش خزمه‌تگوزارى نوێوه به‌كارهێنه‌رانى سه‌رسام ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
له كۆنگره‌ى ساڵانه‌ى پێشخه‌رانى گوگڵدا، زۆرێك له پرسه‌كانى تايبه‌ت به خزمه‌تگوزراييه‌كانى ماتۆڕى گه‌ڕانى گوگڵ تاوتوێكران.
به گوێره‌ى ئه‌نجامى توێژينه‌وه زانستييه‌كان، گوگڵ له رێگه‌ى شه‌ش خزمه‌تگوزارى سه‌ره‌كى تۆڕه‌كانييه‌وه خزمه‌تێكى له راده‌به‌ده‌رى به‌كارهێنه‌رانى ده‌كات:
يه‌كه‌م: لاپه‌ڕه‌ى سه‌ره‌كى گوگڵ:
ساڵى داهاتوو په‌ڕه‌ى سه‌ره‌كى گوگڵ ده‌ست به كار ده‌كات و ئه‌و په‌ڕه‌يه وه‌ك هاوكارێكى كه‌سييه له ماڵدا و ده‌كرێت له رێگه‌ى ئامێرێكى ده‌نگييه‌وه راسته‌وخۆ به‌كار بخرێت، ئه‌گه‌ر چى مۆبايليشت له لا نه‌بێت. ئه‌و خزمه‌تگوزارييه ده‌نگييه ده‌توانرێت له رێگه‌يه‌كه‌وه كه‌لوپه‌لى كاره‌بايى ناو ماڵى پێ به‌كار بخه‌يت.
دووه‌م: هاوكارى گوگڵ:
گوگڵ خزمه‌تگوزارى"Google Now" به‌كار ده‌خات كه زۆرتر له به‌كارهێنانى ده‌نگ ئاسانتره و ئه‌و داهێنراوه به ئاسانى له زمانى ساده كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت و پرسيار له داڕشته‌ى خۆي‌دا رێكده‌خات و به‌و په‌ڕى وردييه‌وه وه‌ڵاميان ده‌داته‌وه.
سێيه‌م: ئه‌پى ئه‌لو:
ئه‌لو ئاماژه‌يه بۆ جێبه‌جێكردنى سيستمێكى نوێى نامه كه بڕياره هاوينى ئه‌مساڵ به‌كاربخرێت. ئه‌و ئه‌په له رێگه‌يه‌وه گفتوگۆ و نامه و زانيارى ده‌گوازێته‌وه و ئه‌گه‌ر هاوڕێيه‌كت بانگهێشت كرد بۆ خوانى ئێواره له رێى ئه‌و ئه‌په‌وه ده‌زانيت كامه چێشتخانه لێته‌وه نزيكه.
چواره‌م: زينده خه‌و:
گوگڵ هه‌موو هه‌وڵێكى خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى ته‌كنۆلۆژياى جيهانى گريمانه‌يى تايبه‌ت به رۆبۆته‌كان پێشبخات. له‌و چوارچێوه‌يه‌دا كۆمپانياكه سه‌كۆيه‌كى جوڵاوى پێشنيازكردووه، كه له رێگه‌يه‌وه كاركردنى كۆمپانياكان بۆ په‌يوه‌ستكردنى ته‌كنۆلۆژيانى جيهانى گريمانه‌يى له‌گه‌ڵ ئامێره‌كانى رۆبۆت ئاسان بكات.
پێنجه‌م: ئه‌ندرۆيد N
هه‌رچه‌نده به كرده‌وه گوگڵ سيستمى نوێى ئه‌ندرۆيدى به‌گه‌ڕ خستووه، به‌ڵام تا ئێستا ناوه‌كه‌ى رانه‌گه‌ياندووه. گوگڵ داواى له به‌كارهێنه‌رانى كردووه، پێشنيازى ناوێكى بۆ بكه‌ن، به‌ڵام به مه‌رجى ئه‌وه‌ى به پيتى ئێنى ئينگليزى ده‌ست پێ بكات.
شه‌شه‌م: نوێكردنه‌وه‌ى چاويلكه و كاتژمێرى زيره‌ك
گوگڵ سيستمێكى نوێى ئه‌ندرۆيدى تايبه‌ت به‌و ئامێرانه داهێناوه كه ده‌پۆشرێن يان له چاو و ده‌ست ده‌كرێن وه‌ك چاويلكه و كاتژمێرى زيره‌ك. ئه‌و ئه‌په به شێوه‌يه‌كى سه‌ربه‌خۆ له مۆبايله‌كه كارده‌كات. هه‌روه‌ها له رێگه‌يه‌وه ده‌كرێت كاتژمێره‌كان په‌يوه‌ستى ئينته‌رنێت بكرێن به شێوه‌ى واى فاى. هه‌روه‌ها ده‌كرێت به هۆيه‌وه نامه به ده‌ستوخه‌ت بنووسى.