ئێران یاداشتی ناڕه‌زایی دایه عێراق
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، باڵیۆزی عێراقی له تاران بانگ كرد، بۆ ئه‌وه‌ی نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایی ئێرانی بداتێ.
ئه‌و رێكاره‌ی ئێران دوای ئه‌وه دێت، دوێنێ، خۆپیشانده‌رانی كه‌ربه‌لا، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر كونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له شاره‌كه‌یان و ئاگریان له ده‌وروبه‌ری كرده‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاندووە، به گوێره‌ی رێككه‌وتنی ڤیه‌ننای ساڵی 1963 ده‌بێت حكومه‌تی خانه‌خوێ، نێرده و دیپلۆماتكاره میوانه‌كانی بپارێزێت.
باڵیۆزی كۆماری عێراق له تاران، له وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پابه‌نده به پاراستنی نێرده دیپلۆماتییه‌كانه‌وه.
به‌ره‌به‌یانی دوێنێ، ئیهاب ئه‌لوه‌زنی، چالاكوانی عێراقی له كه‌ربه‌لا كوژرا. ئه‌و رووداوه خۆپیشاندانی لێكه‌وته‌وه. خۆپیشانده‌ران چوونه به‌ر ده‌م كونسوڵخانه‌ی ئێران و ئاگریان له ده‌وروبه‌ری كرده‌وه.