حکومەت راپۆرتی چاکسازیی لە بواری باج دەنێرێتە پەرلەمان
K24 – ههولێر:
حكومهتی ههرێمی كوردستان، راپۆرتێكی تایبهت به چاكسازی له بواری باج رهوانهی پهرلهمانی كوردستان كرد.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگهیاند، حكومهت پێداگری لهسهر چاكسازی له سیستهمی باج دهكاتهوه.
ههروهها هاتووه: "مامەڵەی هیچ کۆمپانیایەکی نەوت و گاز رایی ناکرێت تا پاکانەی باجی لەگەڵدا نەبێت".
دهقی راگهیهندراوی فهرمانگهی میدیا و زانیاری:
ئهمڕۆ فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان راپۆرتی چاکسازی لە بواری باج رەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرد.
چوارچێوەی هێڵە گشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری چاکسازی کە پێداگرى لەسەر چاکسازیی سیستەمی باج بە شێویەکی دادپەروەرانە دەکاتەوە لە وەرگرتنی باج و گرتنەبەری هەموو رێکارێکی یاسایی و کارگێڕی بۆ رێگەگرتن لە خۆدزینەوە لە باجدان و میکانیزم و پێوەری تازە بۆ رێکخستنی باج و لەو پێناوەشدا حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک رێکاری گرتۆتەبەر کە بریتین لە:
یەکەم: بە فەرمانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە وەرگرتنی باجی دەرامەت لەسەر بەرهەمە نەوتی و سوتەمەنییەکان و مەوادی کیمیایی تایبەت بە سوتەمەنییەکان و پاشەڕۆی سوتەمەنییەکان، باج بەم شێوەیە وەردەگیرێت کە لە رێکەوتى 5/3/2021 چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە:
ـ 7% باج لە بەها لە کاتی هاوردەکردن
ـ 4% باج لە بەها لە کاتی هەناردەکردن
دووەم: مامەڵەی هیچ کۆمپانیایەکی نەوت و گاز رایی ناکرێت تا پاکانەی باجی لەگەڵدا نەبێت.
سێیەم: وردبینیی بڕی باجی خەمڵێنراو لە لایەن وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان ئەنجام دەدرێت.
چوارەم: دەبێ سەرجەم کۆمپانیاکانی دابینکار (Suppliers) خۆیان لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، تۆمار بکەن.
پێنجەم: وەرگرتنی باج لە کارمەندی بیانی بواری نەوت و گاز کە لە رێکەوتى 17/1/2021 چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
10ی ئایاری 2021