عێراق گرێبەستی فرۆشتنی نەوت بە ئوردن نوێ دەکاتەوە

ساڵی رابردوو فرۆشتنی نەوتی بە ئوردن راگرت
کێڵگەیەکئ نەوتی لە ناسریە - فۆتۆ: AFP
کێڵگەیەکئ نەوتی لە ناسریە - فۆتۆ: AFP

K24 - هەولێر

کۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران عێراق، تاوتوێی نوێکردنەوەی گرێبەستی فرۆشتنی نەوت بە ئوردن دەکات.

کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ئاشکرایکرد، گفتوگۆکان لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستی فرۆشتنی نەوت بە ئوردن بەردەوامن، دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی و وەزارەتی نەوتی عێراق رەزامەندی لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکە دەربڕی، دەست بە جێبەجکردنی پڕۆسەکە دەکەن.

لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردووە عێراق نەوت بە ئوردن نافرۆشێت، لەکاتێکدا لە مانگی تشرینی دووەمدا 252 هەزار بەرمیل نەوتی بە نرخێکی گونجاو بەو وڵاتە فرۆشتووە.

لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 2019 عێراق رۆژانە 10 هەزار بەرمیل نەوتی کێڵگەکانی کەرکووکی بۆ ئوردن هەناردەکرد.