له هیندستان بۆ خۆپارێزی له كۆرۆنا پاشه‌ڕۆی مانگا له جه‌سته‌یان ده‌ده‌ن
K24 - هه‌ولێر:
پسپۆڕان له هیندستان هۆشداری دایه هاووڵاتیان له به‌كارهێنانی ریخی مانگا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئاماژه‌یان به‌وه كرد، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی نییه، كه ریخی مانگا كاریگه‌ری له چاره‌سه‌كردنی كۆرۆنا هه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی نه‌خۆشی دیكه.
له ویلایه‌تی "گزجارات"ی هیندستان، هه‌ندێك له سیخه‌كان (ئاینزاكانی سیخی- هیندۆسی) هه‌فته‌ی جارێك پاشه‌ڕۆی مانگا ئاماده ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ریخ و میزی مانگا له جه‌سته‌ی خۆیان بده‌ین، به‌و هیوایه‌ی ببێته به‌رگرییه‌ك دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا یان یارمه‌تیان بدات له چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كه.
له ئایینی هیندۆسی، مانگا به سومبولێكی پیرۆز بۆ ژیان و زه‌وی داده‌نرێت، هیندۆسه‌كان ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك ریخی مانگایان بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی ماڵه‌كانیان و مه‌راسیمی نوێژ به‌كارهێناوه، بڕوایان وایه تایبه‌تمه‌ندی خۆی بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی و خاونێكرنه‌وه هه‌یه.
گۆنام مانیلال بوریسا، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ر له یه‌كێك له كۆمپانیاكانی ده‌رمان له‌و وڵاته له باره‌ی به‌كارهێنانی ریخی مانگا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "ته‌نانه‌ت ده‌بینین هه‌ندێك له پزیشكانیش ئه‌و ره‌فتاره ده‌كه‌ن، پێیانوایه ئه‌مه چاره‌سه‌ره و به‌رگریان به‌هێز ده‌كات، ده‌توانن به‌بێ ترس چاودێری نه‌خۆشه‌كانیان بكه‌ن".
ئه‌وكاته‌ی به‌شداربووانی مه‌راسیمی به‌كارهێنه‌رانی پاشه‌ڕۆی مانگا چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن تا پاشه‌ڕۆكه له جه‌سته‌یان وشك بێته‌وه، مانگاكان له ئامێز ده‌گرن و پیرۆزی ده‌كه‌ن، یۆگا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی وزه‌یان زیاد بكات، دواتر خۆیان به شیر و ماست ده‌شۆن.
به‌پێی داتاكان په‌تای كۆرۆنا كاره‌ساتی له هیندستان درووست كردووه، تا ئێستا ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌و وڵاته گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی (23) ملیۆن كه‌س و زیاتر له (246) هه‌زار كه‌س به‌و په‌تایه مردوون، به‌ڵام پسپۆڕانی بواره‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی قوربانیانی كۆرۆنا له‌وه به‌رزتره، ره‌نگه (5) تا (10) ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و ژماره‌یه بێت.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
د.ی