بانگەوازێکی بەپەلە لە بانکی خوێنی هەولێرەوە

داوا لە خوێن بەخشان دەکات بەپەلە سەردانیان بکەن
بانکی خوێنی هەولێر
بانکی خوێنی هەولێر

K24 – هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێنی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە خوێنیان لە جۆری " (Opos), Oزائیدە" بۆ رزگارکردنی گیانی هاووڵاتییان سەردانی بانکی خوێن بکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "داوا لە خوێن بەخشانی خۆشەویست هەڵگری جۆری خوێنی ناوبراو دەکات زۆر بەپەلە سەردانی بانکی خوێن بکەن بۆ بەخشینی خوێن بۆ رزگارکردنی ژیانی هاووڵاتیان.

داواش دەکات، کۆمەڵەکانی خوێن بەخشین و سایت و پەیجەکانی سۆشیال میدیا هاوکار و هەماهەنگ بن.

بانکی خوێنی هەولێر دوو خاڵی وەک تێبینی خستووەتەڕوو:..

1.کەسی رۆژووگر دەتوانی لە دوای بەربانگ تا کاژێر 12:00 شەو سەردانمان بکات.

2. لە کاتی سەردانی بانکی خوێن، تکایە پابەندی رێکارەکانی خۆ پارێزی کۆرۆنابن لە بەستنی دەمامک.