لەبارەی دیارکردنی یەکەم رۆژی جەژن بڕیار دەدرێت

وەزارەتی ئەوقاف راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
لیژنەی بینینی مانگ
لیژنەی بینینی مانگ

K24 – هەولێر

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایگەیاند، لیژنەی باڵای بینینی مانگ چاودێری بینینی مانگ دەکەن و بەپێی بەڵگە زانستی وشەرعییەکان بڕیار لەسەر دیارکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەدەن.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی ئەوقاف ئاشکرای کرد: "بەمەبەستی دیارکردنی یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە لیژنەی باڵای بینینی مانگ بە ھەماھەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکیەکان لەسەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان کۆبووەتەوە و چاودێری بینینی مانگ دەکەن و بەپێی بەڵگە زانستی وشەرعییەکان بڕیار لەسەر دیارکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان  دەدەن" .

ئاماژە بەوەشکراوە: "دوای راگەیاندنی بڕیاری فەرمی لیژنەی بینینی مانگ، ھیچ کەس و لایەنێک بۆی نییە لێدوان لەم بارەیەوە بدات ".