وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی پێشكه‌شی وه‌رگرانی ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
بەڕێوبەرایەتی کونتڕۆڵی جۆریی دەرمان-ی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، فۆرمێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه دروستكراوه، كه دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا، تووشی كاریگه‌ری لاوه‌كی بوون و له‌و رێگه‌یه‌وه خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستیان پێشكه‌ش ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی فۆرمه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی خۆتۆمارکردنه‌كه بۆ ئه‌و كه‌سانه ئامادەکراوە، كه دوای وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا کاریگەری لاوەکیان لێدەرده‌كه‌وێت، دوای پڕکردنەوەی فۆڕمەکه، بەپێی توندی نیشانەکان پەیوەندییان پێوەدەکرێت.
بەڕێوبەرایەتی کونتڕۆڵی جۆریی دەرمان روونیكرده‌وه، لەوانەیه دوای وەرگرتنی ڤاکسینی كۆرۆنا، چەند کاریگەرییەکی لاوەکی دەربکەون. هەندێك له نیشانەکان سووکن وەك سووربوونەوەی شوێنی لێدانی ڤاکسینەکە، یان تایەکی کەم، بەڵام لە کاتی روودانی هەر نیشانەیەك کە جێی مەترسی بێت، پێویستە پەیوەندی بە خزمەتگوزارییە تەندروستیەکانەوه بکرێت.
پێشتر د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، تیمی پزیشكی ئاماده كراوه، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا تووشی كاریگه‌ری لاوه‌كی ده‌بن، ئه‌م تیمه‌ش له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له ئاماده‌باشیدان.
بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شێوازی فۆرمه‌كه ئه‌م هه‌نگاوانه جێبه‌جێ بكه:
شێوازی یەکەم:
کلیك لەسەر یەکێك لەم لینکانەی خوارەوه بکه:
بۆ زمانی كوردی، كلیك له‌م لینكه بكه: فۆڕمی تۆماری کاریگەرییە لاوەکییەکانی ڤاکسینی کۆڤید-19
بۆ زمانی ئینگلیزی، كلیك له‌م لینكه بكه: COVID-19 VACCINE AEFI
شێوازی دووەم:
1- وێنەی بارکۆدەکه که له خوارەوه دانراوه، بکەوه و به کامێرای مۆبایل سکانی بکە.
2- له خوارەوەی بارکۆدەکه Webpage دەبێتەوه و پەنجه به Webpage دا بگره.
3- فۆڕمێك له مۆبایلەکەت دەبێتەوه و زانیارییەکان پڕبکەوه و له کۆتایی فۆڕمەکه Submit لێبده بۆ ناردنی فۆڕمەکه.