قه‌ره‌باڵغترین شوێنی جیهان ببینه
K24 - هه‌ولێر:
كاولۆن سیتی، ئه‌و شاره‌ی به قه‌ره‌باڵغترین شوێنی سه‌ر زه‌وی داده‌نرا و نزیكه‌ی 33 هه‌زار كه‌س تێیدا ده‌ژیا.
ئه‌و شوێنه كه پێشتر ببووه هۆی ململانێی چین و هه‌رێمی هۆنگ كۆنگ ئه‌و وڵاته، به‌ڵام دواتر بڕیاردرا، سه‌رجه‌م باڵه‌خانه‌كانی ئه‌و شاره بڕووخێندرێت و بكرێته پارك.
كاولۆن له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان، ببووه شوێنی ئالووده‌بووانی ماده هۆشبه‌ره‌كان، له‌شفرۆشی و چه‌ندین كاری نایاسایی دیكه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ژینگه‌یه‌كی هه‌بوو، كه بۆ ژیان ئه‌سته‌م بووه.
به‌ر له رووخانی شاره‌كه‌ش، هه‌ر یه‌ك له وێنه‌گران كریگ جیرارد و ئیان لامبۆت، به‌ر له رووخانی، سه‌دان وێنه‌ی ئه‌و شوێنه‌یان گرت و دواتر له ساڵی 1994، شوێنه‌كه ته‌ختكرا.