خانمێكی كورد خواردنه كورده‌وارییه‌كان به نه‌رویجییه‌كان ده‌ناسێنێت
K24 - هه‌ولێر:
سارا، كچه كوردێكی دانیشتووی وڵاتی نه‌رویجه، رۆژانه سه‌رقاڵی دروستكردنی خواردنه كورده‌وارییه‌كان و شیرینییه، دواتریش به ڤیدیۆ فێركاری و چۆنیه‌تی دروستكردنیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه.
ئه‌و كچه كورده، خوێندنی ئاماده‌یی له كوردستان ته‌واو كردووه، دوای ئه‌وه‌ی چووه‌ته نه‌رویجیش ده‌ستی به خوێندن كردووه و له سێ بواری جیاواز بڕوانامه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام حه‌زێكی تایبه‌تی بۆ دروستكردنی خواردن هه‌یه.
له باره‌ی خوێندنه‌كه‌ی ده‌ڵێت: "خاوەنی سێ بڕوانامەی دبلۆمم لە بواری کارکردن لەگەڵ منداڵ و گەنج، ھەروەھا لە بواری بازرگانی و خزمەتگوزاری، دوا دبلۆمیشم لە بواری کارگوزاری و بەڕێوەبردن بوو".
View this post on Instagram
لە ھەرسێ بوارەکەدا خاوەنی ئەزموونی زیاتر له 11 ساڵ كاركردنه له بواره‌كه‌ی خۆیدا، لەپاڵ کارەکەشیدا، بەردەوام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چالاک بووه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، جیا له‌وه‌ی خواردنه كوردییه‌كان به نه‌رویجییه‌كان ده‌ناسێنێت، هه‌وڵیشیدا خواردنی كولتووره جیاوازه‌كانیش به كورد بناسێنێت و ده‌شڵێت له‌و كاره‌م به‌رده‌وام ده‌بم، چونكه خولیایه‌كی تایبه‌تم بۆ دروستكردنی خواردن و شیرینی هه‌یه.
سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنی بڵاوكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، سارا باس له‌وه ده‌كات، به‌شداری دوو كۆرسی زۆر گرنگی بووه له‌سه‌ر خواردن و ته‌ندروستی و چۆنیه‌تی كاركردن وه‌ك كه‌سێكی خاوه‌ن كاریگه‌ریی له سۆشیال میدیا.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، دوای تەواوکردنی كۆرسه‌كان، گۆڕانکاریەکی گەورە لە کارکردنی روویدا و خولیای كاركردنی لە بواری میدیادا گەورەتر بوو.
View this post on Instagram
بۆیه ده‌ڵێت: "حه‌ز ده‌كه‌م كاره‌كه‌م به‌ره‌و پێش ببه‌م و ته‌كنیكی تۆماركردنی ڤیدیۆكان پێشكه‌وتووتر بێت، حه‌ز ده‌كه‌م له‌ناو سروشتدا فێركارییه‌كانی دروستكردنی خواردن تۆمار بكه‌م".
سارا هیواخوازه ده‌رفه‌ت و كاتی ئه‌وه‌ی هه‌بێت، شێوازی دروستكردن و پێكهاته‌كانی هه‌موو خۆراكه كوردییه‌كان و پێوه‌ره‌كانی بنووسێت بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ش خه‌ڵك فێری دروستكردنی خواردنه كورده‌وارییه‌كان بێت.
ده‌ستڕه‌نگینی ئه‌م خانمه، هه‌ر له دروستكردنی خواردن و شیرینیدا نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو له كاری ده‌ستی و دیزاین و دیكۆری ناو ماڵیدا سه‌لیقه‌یه‌كی ناوازه‌ی هه‌یه، زۆربه‌ی كه‌ره‌سته‌كانیش ده‌ستكردنی خۆیه‌تی، یان كه‌لوپه‌لی به‌كارهێنراوه و دووباره ده‌یانگۆڕێت و دیزانێكی ناوازه‌یان پێ ده‌به‌خشێت.
View this post on Instagram